گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ساتی پێکان و گڕگرتن و خستنەخوارەی هەلیکۆپتەرەکەی سوپای تورکی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڤیدیۆی ساتی پێکان و گڕگرتن و خستنەخوارەوەی ئەو هەلیکۆپتەرەی سوپای تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە، کە لە لە ١٩ی ئاب دا لەلایەن گەریلاوە کرایە ئامانج و بە تەواوی تێکشکێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڤیدیۆی ساتی پێکان و گڕگرتنی هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەر بڵاوکردەوە، کە لەلایەن هێزەکانیانەوە لە شاخی ئامێدی کرایە ئامانج و تێکشکێنرا. ڤیدیۆکە لە ماڵپەڕی گەریلا تیڤی دا بڵاوکراوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوی هەپەگەدا لەوبارەیەوە هاتبوو:

"لە ١٩ی ئاب لە کاتژمێر ٢١:٣٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جموجوڵی هەلیکۆپتەر هەبوو. هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی دەیخواست داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی شەهید گەلهات دابەزێنێت، ئەو هەلیکۆپتەرە لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرایە ئامانج و لە نزیکەوە گورزی قورسیان لە هەلیکۆپتەرەکە دا. هەلیکۆپتەرە سکۆرسکییەکە نەیتوانی داگیرکەران دابەزێنێت و لە ناوچەکەوە بەرەو سنووری باکوری کوردستان ڕایکرد، بەڵام لە نزیک بنکەی سەربازیی شاخی گرێ لە ناوچەی چەلێ  کەوتەوە خوارەوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک سووتا و بەتەواوی بوو بە قەرەبروت".

ژ.ت

--