ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورک لەلایەن گەریلاکانەوە بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەری بڵاو کردەوە، کە لە ١٩ی ئابدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لەلایەن گەریلاکانەوە کرایە ئامانج و تێکشکێنرا.

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەری بڵاو کردەوە، کە لە ١٩ی ئابدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لەلایەن گەریلاکانەوە کرایە ئامانج و تێکشکێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە ڕاگەیاندبوو:

"لە ١٩ی ئاب لە کاتژمێر ٢١:٣٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جموجوڵی هەلیکۆپتەر هەبوو. هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی دەیخواست داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی شەهید گەلهات دابەزێنێت، ئەو هەلیکۆپتەرە لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرایە ئامانج و لە نزیکەوە گورزی قورسیان لە هەلیکۆپتەرەکە دا. هەلیکۆپتەرە سکۆرسکییەکە نەیتوانی داگیرکەران دابەزێنێت و لە ناوچەکەوە بەرەو سنووری باکوری کوردستان ڕایکرد، بەڵام لە نزیک بنکەی سەربازیی شاخی گرێ لە ناوچەی چەلێ  کەوتەوە خوارەوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک سووتا و بەتەواوی بوو بە قەرەبروت".

ژ.ت

-