گەریلاکانی یەژاستار لە مەتینا ٢ داگیرکەریان سزادا

گەریلاکانی یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ٢ داگیرکەریان سزادا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابور لە هەرێمی مەتینا:

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠ هێزەکانی یەژاستارمان لە گردی کۆردینە بە تاکتیکی سویکاست لە یەک کاتدا لە گروپێکی داگیرکەریاندا. چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی نەمر شەهید بێریتان ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران. داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر کوژراوەکانیان گواستەوە.

لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی قەرتەل لە هەرێمی ئاڤاشین:

٢٣ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک بە گازی ژەهراویی و چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر گردی بەرخۆدانی گۆڕەپانی قەرتەل. دوای بۆردومانەکە داگیرکەران ٨ جار هەوڵیاندا کە پێشڕەوی بکەن، لەنێوان هێزەکانمان و دوژمندا لە گردی قەرتەل شەڕ روویدا و رێگری لە پێشکەوتنی داگیرکەران کرا. سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی ناوچەکە بۆردومان دەکات.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٤:٣٠ و ٢٣:٢٠ گۆڕەپانی ستونێ و گردی شەهید عەلی هەرێمی ئاڤاشین بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکە بۆردومانکران. هەمان رۆژ بە شەو مەرڤانۆس، کەتیبەی عەرەبان و بانستا لە لایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە خرایە ژێر چاودێریەوە.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٣٠ و ٠٠:٣٠ هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی پیتی تی و قەڵای بێدەوای هەرێمی زاپ گەڕان.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٠ تاوەکو ٢٤ی تشرینی یەکەم چەمچۆ بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکرا و لە بارەگاکانی سەر سنورەوە ناوچەکە تۆپبارانکرا.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٣٠ و ٢١:٣٠ هەرێمی مەتینا لەسەر هێڵی قاشوریا جموجوڵی هەلیکۆپتەرەکان هەبوو. هەمان رۆژ گوندەکانی دەشیشێ و سەرەرووی کانی ماسێی سەر بە ئامێدی و   قەڵای قومری و گۆڕەپانی کۆردینە بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.

ف.ق