گەریلای یەژاستار کە لەشەڕدا بریندار ببوو نەشتەرگەری بۆکرا

گەریلای یەژا ستار گوڵستان رەمزیە گوڵمەز کە لە شەڕدا لە هەرێمی زاپ بە برینداری بە دیل گیرابوو نەشتەرگەری بۆکرا.

ئۆپراسیۆنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە لە دژی هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە باشوری کوردستان بەردەوامن. گەریلای یەژاستار گوڵستان رەمزیە گوڵمەز کە لە شەڕ لە هەرێمی زاپدا بە برینداری بەدیل گیرابوو، لە ناوەندی پزیشکی دورسون ئۆداباشی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی یوزونجویل (ی.ی. ئو)ی وان چارەسەری بۆ دەکرێت.

زانرا کە گوڵمەز بەر لە چوار رۆژ لە گەدە و ریخۆڵەکانیەوە نەشتەرگەری بۆکراوە. بە گوێرەی زانیارییەکان باوک و پارێزەرەکەی سێ رۆژ بەر لەئێستا سەردانی گوڵمەزیان کردووە، بەڵام لە دیدارەکەدا قسەی نەکردووە.

هـ . ب