گەڕیدەی گەڕان بە دوای ژیانی واتادار دا؛ رۆزا هێلین

یەکێک لە گەڕیدەکانی گەڕان بە دوای ژیانی واتاردا رۆزا هێڵین فەرماندە یەژاستارە، کە بە هەڵوێستە رەسەنەکانی، بە خاکیبوونەوەکەى و جوانییەکەى دڵییەوە شوێنی خۆی لە ناخی دڵێ هاوڕێکانیدا کردبووە.

دەڵێن، "جوانی خۆی لەو مرۆڤانە دەشارێتەوە، کە دوای راستی ناکەون و چاوەڕێی دۆزینەوەى ئەو مرۆڤانە دەبن، کە دوای راستی دەکەون". باشە راستی چییە، جوانی چی بوو، یان ئەوەى کە بە هەڵە لێکدەدرایەوە چی بوو؟ کاتێک مرۆڤ بە دوای وەڵامی ئەو پرسیارانەدا دەگەڕێت، پرسیارەکانی جوانی یەک بە دوای یەکدا دێن، بەڵام لەلایەن تێکۆشەرانی رێگای ئازادییەوە باشترین وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدرێتەوە. بەسەرهاتی ژیانی رۆزا هێلین فەرماندەی یەژاستار، کە یەکێک لە گەڕیدەکانی گەڕان بە دوای ژیانی واتاردا بوو، باشترین وەڵامی تێروتەسەلە بۆ وەرگرتنەوەى وەڵامی جوانی. چیرۆکی بینینی خۆی، گەڕان بە دوای جەوهەر و ناخی خۆیدا، بە پاکبوون و راشکاوبوون و زوڵاڵبوونەکەى، بە فیکر و هەڵسوکەتە هەستیارەکانی بۆ هاوڕێیانی، جێی خۆی لە دڵێ هاوڕێیانیدا کردبووە.

رۆزا هێلین گەریلای ئازادی لە مەڵبەندی دێرینى بەرخودانەوە لە دێرسیم لە دایکبوو بوو، تاوەکو ماوەیەک لە ناو کولتوری دێرسیمدا گەورە بوو. دواتر بەهۆی کێشەى ئابوورییەوە رۆیشت بۆ ئەوروپا. لە ئەوروپا تێکۆشانی ئازادیی ناسی و رووی لە چیاکان کرد.

لە فەلسەفەى ژیانی ئازاد دا راشکاو و روون بوو

گەریلا رۆزا گەیشتنی خۆی بە چیاکان بە گەڕانەوە بۆ جەهەوی خۆی دەزانی. بە هەڵوێستە رەسەنەکانی، بە خاکیبوون، پاکبوون و جوانییەکەى دڵییەوە دەناسرایەوە.

دوران کاڵکان لەبارەى گەریلا رۆزا هێلینەوە دەڵێت: "هەڤاڵ رۆزا هەمیشە دەم بە پێکەنین بوو. باڵابەرز و بەهێز بوو. لە ئەوروپا بەشدار بوو بوو. بە ئاستێکی باش لە تێگەیشتنەوە بەشداری ریزەکانی ناو بزووتنەوەى ئازادیی کردبوو. بە تایبەتی لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٩٩٩ لە هێڵی زیلان دا بووە جەنگاوەرێکی پێشەنگ و فیدایی و بەو شێوەیە بەشداری ریزەکانی ئازادی بوو.

لە سەر ئەو بنەمایە بەشداری تێکۆشانی هێزە تایبەتەکان بوو. ماوەیەکی دوور و درێژ پەروەردەی بینی. لەلایەنی ئایدۆلۆژی، تیۆری، سەربازی و تەکنیکەوە پەروەردەی بینی. لە زۆرێک لە دامەزراوەکاندا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پەروەردەی دەدا. هەم لە رووی ئایدۆلۆژی – تیۆریک، هەم لە رووی سەربازی – تەکنیکییەوە پەروەردەی دەدا. مرۆڤێکی بە پێوەر بوو، لە ئاستێکی گرنگدا لە رووی ئایدۆلۆژی و تیۆریکەوە گەیشتبووە ئەنجامێکی بەهێز و یەکلاکەرەوە. لە فەلسەفەی ژیانی ئازاددا روون و راشکاو و بەرچاو بوو. رێزدار بوو، لێوانلێوبوو لە حەز و خۆشەویستی، خاوەنی پێوەر بوو. لە هەر شوێنێکدا بوایە لەو شوێنەدا دیسیپلین و سیستمی دەچەسپاند. شەڕڤانێکی بەهێز بوو. نیشانەشکێنێکی لێهاتبوو و زۆر زاڵ و باڵادەست بوو بەسەر تایبەتمەندییەکانی نیشانەشکێنیدا. زۆرێک لە هەڤاڵانی پەروەرەدە کرد، سەدان جەنگاوەری پەروەردە کرد. ئەزموون و دەرەنجامی گەورەی ئافراند.

هەڵوێستی وەک رووباری مونزور بوو

سەیدخان دێرسیم هاوڕێی رۆزا دێرسیم وتی، "هەموو شتێک خاوەنی بەرهەمی سەربەخۆی خۆیەتی و بەو بەرهەمەیدا دەناسرێتەوە. رەنگە لە باخچەیەکدا سەدان گوڵ هەبن، بەڵام هەندێک گوڵ هەیە، کە بە تایبەتمەندیی سەربەخۆییانەى خۆیان و بە رەنگ و بۆنی خۆیان، خۆیان زەق دەکەنەوە و دەکەونە بەر هەموو چاوێک. هەڤاڵ رۆزاش لە ناو گەریلادا خاوەنی ئەو کەسایەتی و تایبەتمەندییە نمونەییە بوو. بە خاکیبوون، دڵپاکی و دەم بە پێکەنینەکەیەوە لەناو هەڤاڵاندا دەناسرایەوە.

بە هەڵسوکەوتە هەستیارەکانی، خاوەن هەڵوێستێکی وەک رووباری مونزور بوو. من هەڤاڵ رۆزام لە سالێ ٢٠٠٣دا ناسی، بەڵام من پێشتر گوندەکەیان، دەورووبەرەکەی و بنەماڵەکەی هەڤاڵ رۆزام دەناسی. لە ناوچەی شاخاویی شەمیشگەزەکی دێرسیم لە ئەینک، دەورووبەری هادیشەر، لە ناو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش، وڵاتپارێز و هێژا بە کولتوری دێرسیم، بە کولتوری عەلویبوونەوە پەروەردە و گەورە کرابوو. هەم زاراوەی کرمانجی و هەم زاراوەی کرمانجکی (زازاکی)ی دەزانی، کولتوری خۆی لەدەست نەدابوو.

دڵسۆزی بەها مرۆڤایەتییەکان بوو

ئارژین دێرسیم هاوڕێیەکی تری رۆزا دێرسیم وتی، "بۆ پێناسەکردنی هەڤاڵ رۆزا مرۆڤ تووشی سەختی و دژواری دەبێت. جوانیی ناخ و دەروونی لەگەڵ جوانیی رووخسار و جەستەیدا ئاوێتە بوو بوو. تایبەتمەندیی لەو شێوە لە کەم مرۆڤ دا دەبینرێت. خاکی بوو و دڵسۆزی بەهاکانی مرۆڤایەتی بوو. هەموو شتێکی بە بڕوایەکی زۆر گەورە و بە حەماسەتێکی زۆرەوە ئەنجام دەدا و بەو شێوەیە بەشداری کاروباری رۆژانە و تێکۆشان و ژیان دەبوو. جوانی، پاکبوون، راستی و دروستی، ئەخلاقی لەسەر هێڵی پەکەکەی بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای رێبەرایەتی زۆر باشتر و زیاتر بەهێزتر و بڵند تر کردبوو".

کورتەى ژیانی رۆزا هێلین

رۆزا هێلین ساڵی ١٩٨١ لە دێرسیم لە دایکبوو. لە دوای رۆیشتنی بۆ ئەوروپا، لە ئەوروپا ئاشنای بزووتنەوەى ئازادی بوو. ساڵی ٢٠٠١ لە ئەوروپا گەڕایە بۆ چیاکانی کوردستان و بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئازادی بوو. چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتیی گەورەى لە ناو تێکۆشاندا بە ئەنجام گەیاندبوو. ٤ ساڵ لەوە پێش لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا هەڤاڵ رۆزا هێلین و ١٤ هاوڕێی تری لە دێرسیم لە دوای چەند رۆژ شەڕ و بەرخودان و بەرەنگاریی بێ وێنە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید بوون. ئەو سوپای داگیرکەرە هەموو جۆرە چەک و تەکنەلۆژیا و هێزی ئاسمانیی وەک کۆپتەر، فڕۆکەى جەنگی و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بۆ ماوەى چەند رۆژ بەکارهێنا، سەرباری ئەوەش چەندین گورزی گەورە لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە لەو سوپا داگیرکەرە درا و دەیان سەربازی داگیرکەر کوژران.

ژ.ت