هاوکاریی دەوڵەت بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە درۆیە

بەڵێنەکانی هاوکاریی دەوڵەتی تورک بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە هەموویان درۆ دەرچوون. قوربانییان و زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە داوای یارمەتی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن، بەڵام بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە.

بەڵێنەکانی هاوکاریی دەوڵەتی تورک بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە هەموویان درۆ دەرچوون. قوربانییان و زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە داوای یارمەتی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن، بەڵام بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە.

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خۆبەخشان بەردەوامن لە هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە. لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بە هاوکاریی گەلی کورد و هاوکاریەکانی دەرەوە هەوڵ دەدەن برینەکانیان ساڕێژ بکەن. تەیب ئەردۆغان سەرۆکی گشتیی ئاکەپە و سەرۆکی تورکیا جینوی بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەدا و هەڕەشەشی لێکردن. ئەردۆغان، کە هەڕەشەی لەو کەسانە کرد، کە ڕەخنە لە دەوڵەت و ئاکەپە دەگرن، جارێکی دیکە دەستی بە درۆکردن کردەوە.

ئەوە بە تەواوی ڕوون بوویەوە، کە بانگەشەکانی حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بەتەواوی درۆ دەرچوون. هەرچەندە ٢٠ ڕۆژ بەسەر بومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام ملیۆنان کەس کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتوە و بێ پشت و پەنان.

دوای بوومەلەرزەکە هەزاران کەس لە بومەلەرزە لێدراوەکان چوونە وان و جۆلەمێرگ و لێقەوماوانی بومەلەرزەکە لەلای کەسوکاریان لەو شارانەدا نیشتەجێ بوون. زۆرێک لە خێرخوازەکان ماڵەکانیان دا بە قوربانیانی بوومەلەرزەکە. خێزانێکی زیانبەرکەوتوی بومەلەرزەکە لە ڕۆژی پێنجەمی بوومەلەرزەکەوە لە مەلەتی-یەوە هات بۆ وان لەلای کەسوکارەکانی دەمێنێتەوە. دوای  ئەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ڕایگەیاند، هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەکات، ئەو بنەماڵەیە لە شاری وان سەردانی دام و دەزگاکانی دەوڵەت کرد،  بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا و هیچ هاوکارییەک نەکرا.

هەموو بەڵێنەکانی دەوڵەت بۆ یارمەتیدان درۆ بوون

زیانبەرکەوتویەکی بومەلەرزەکە، کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، لەوبارەیەوە وتی: "خزمەکانم لە وانەوە لە ڕۆژی پێنجەمی بوومەلەرزەکەدا هاتن و ئێمەیان هێنا بۆ وان. دەوڵەت لە مەلتی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ هیچ یارمەتیەکی نەداین. ئێمە ٥ ڕۆژ لە دەرەوە تینو و برسی بووین و لە بەر سەرما سۆڵەدا بووین. ئینجا ناچار بوون مەلەتی بەجێ بهێڵن. من لەگەڵ منداڵەکانم و خەسوو و خەزورم لە وان لەلای خزمەکانمان دەمێنینەوە. دوای ئەوەی ڕاگەیەنرا، کە یارمەتیی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە دەدرێت، منیش بۆ وەرگرتنی یارمەتی چووم بۆ بینای پارێزگاری وان. ڕۆژێک پێش ئێستا من سەردانی چەندین دام و دەزگام کرد. هیچ دام و دەزگایەک یارمەتیی نەداین. لە دوایدا ڕەوانەی دەزگای هاوکاریی کۆمەڵایەتی. ڕۆیشتم و پێم وتن، ئێمە قوربانیی بوومەلەرزەکەین، بەڵام هیچ کەسێک گوێی پێنەداین و بەدەمەوە نەهاتن و هیچیان بۆ نەکردم.

من باسی یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەم بۆ کردن، بەڵام ئەوانەی لەوێ کاریان دەکرد وتیان: 'ئێمە لەمبارەیەوە هیچ فەرمانێکمان بۆ نەهاتووە. دەبێت ئێوە بیسەلمێنن، کە قوربانیی بوومەلەرزەکەن. بۆ ئەوەش دەبێت لیژنەیەک بێت و پشکنین بۆ ئەو ماڵە بکات، کە ئێوەی تیادا دەمێننەوە. لەبەر ئەوە ئێمە ئێستا ناتوانین یارمەتیت بدەین'. بەم شێوەیە منیان ناردەوە. ئێمە ١٥ رۆژە لە وان بووین، ئێمە هیچ یارمەتییەکم لە دەوڵەتەوە پێ نەدرا. بەڵێنەکانی یارمەتی لەلایەن دەوڵەتەوە هەموویان درۆ بوون. ئێمە هێشتا یارمەتیمان لە دەوڵەتەوە پێنەدراوە. بنەماڵە و خزمەکانمان هاتن و هاوکارییان کردین و بوون بە پشت و پەنامان".

ژ.ت