هاوسەرۆکی هەدەپەی بازارجخ گیانی لەدەستدا

ئەرداڵ ئیپەر هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی بازارجخ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەرداڵ ئیپەر هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی بازارجخی مەرەش لە گوندی تۆرۆلار تووشی جەڵتەی دڵ بوو.

ئیپەر بە ئامبولانس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی ناوچەی بازارجخ، بەڵام نەتوانرا ڕزگار بکرێت.

تەرمی ئیپەر لە گوندەکەی خۆیدا بەخاک دەسپێردرێت.

ژ.ت