هەدەپە لە هەولێر لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتاری کوردستان کۆبوویەوە
شاندێکی نوێنەرایەتی هەدەپە-ی باشوری کوردستان لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان کۆبوویەوە، دەربارەی کێشەی کوردانی باكوری کوردستان کە لە باشوری کوردستان پەنابەرن گفتوو گۆیان کرد.
شاندێکی نوێنەرایەتی هەدەپە-ی باشوری کوردستان لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان کۆبوویەوە، دەربارەی کێشەی کوردانی باكوری کوردستان کە لە باشوری کوردستان پەنابەرن گفتوو گۆیان کرد.
شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په - باشووری كوردستان کە پێكدێن له ناهیده ئه‌رمیش، ڕووكیه مه‌رجان و حكمه‌ت هاتیپ سه‌ردانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی باشووری كوردستانیان کرد. شانده‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكی یەکێتی پەرلەمانتاران. (ی. پ. ك) جه‌مال قاسم، جێگری سه‌رۆكی (ی. پ. ك) كه‌ریم باحری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و عه‌بدولرە‌حمان عه‌لی كورده و ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵا . پیرداود وه پێشوازیان لێ كرا.
له کۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندا باس له بارودۆخی چوار پارچه‌ی كوردستان، دواین ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بنیادنانی حكومه‌تی عێراقی كرا.
هاوکات له‌گه‌ڵ بارودۆخی گشتی عێراق و باشووری كوردستاندا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی فشاره‌كانی سه‌ر ئه‌و كوردان‌ەی باكور كه له باشووری كوردستان ده‌ژین و كێشه‌كانی كوردانی باكور كه له‌م دواییانه دا تێدا ده‌گوزه‌ران كرد. كێشه‌ی به‌نیشته‌جێكردن له هه‌ولێر و كێشه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی تاوتوێكران.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئاماژەیان بەوەدا له پێناو بارودۆخی كوردانی باكور كه له باشووری كوردستان ده‌ژین، به‌شوێن چاره‌سه‌رییه‌كی ئه‌رێنی هۆشیارانه دا ده‌گه‌ڕێن و پابه‌ندی ده‌بن.
کۆبوونەوەی هەردوو شاند بە كه‌شێكی ئارام و ئەنجامێکی ئه‌رێنی کۆتای پێهات.