هەدەپە لەسەر ئەو نەژادپەرستانەی هێرشیان کردە سەر یانەی ئامەد سکاڵای تۆمار کرد
کۆمسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە، لەسەر ئەو نەژادپەرستانەی هێرشیان کردە سەر یانەی ئامەد سکاڵای تۆمار کرد.
کۆمسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە، لەسەر ئەو نەژادپەرستانەی هێرشیان کردە سەر یانەی ئامەد سکاڵای تۆمار کرد.
پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند، سکاڵایان لەسەر پارێزگاری بورسا و هاوکارەکانی، بەڕێوەبەری پۆلیس، کارمەندانی ئاسایشی تایبەت کە لەکاتی یاریەکەدا ئەرکیان لەسەر شان بوو، بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، بەڕێوەبەرانی یانەی بورسا، یاریزانان و ناوبژیوانەکان و هێرشبەران تۆمار کردووە.
لە سکاڵاکەدا داواکراوە، بەهۆی هەڕەشەکردن، سووکایەتیکردن، دژایەتیکردنی ئازادی مرۆڤ، بریندارکردنی ئەنقەست، تێکدانی ئاسایشی گشتی، بەکارهێنانی ئەرکەکان بە شێوەیەکی خراپ رێوشێن بگرێتە بەر.
لە سکاڵاکەدا هەدەپە رایگەیاندووە کە بەڕێوەبەرانی یانەی بورسا و لایەنگرانی، یانەی ئامەدیان کردووەتە ئامانج و هەوڵیانداوە لە یاریزانەکانی ئامەد بدەن. حەفتەیەک بەرلە یاریەکە بانگەوازی بۆ هێرشەکە کراوە و دواتر لە یاریگای یانەی بورسا وێنەی 'تۆرۆسی سپی' و ' بکوژێک بەناوی یەشیل' کە لە ساڵی نەوەتەکاندا زۆر کەسی بێ دادگاییکردن کوشتووە. بەم شیوەیە هەڕەشەی کوشتن لە بەڕێوەبەرایەتی یانەی ئامەد، گروپی تەکنیک و یاریزانەکان کراوە. بە دروشمی رەگەزپەرستی فشاریان لەسەر یانەی ئامەد دروست کردووە."
بەڵگەی تاوانەکان، وێنە و ڤیدیۆ لە سکاڵاکەدا کۆکراونەتەوە و داواکراوە لێپرسینەوە لە هێرشبەران بکرێت.
ف.ق