ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشیکی بەم شێوەیەیە:
"هاوڕێیانمان دیرەن و ئادار و دیجلە كە بە ئیرادەیەوە گەورەوە بە ئایدیۆلۆژیای ئازادی رێبەر ئاپۆوە گرێدرابوون، چوونە سەر لوتكەی چیاكانی كوردستان و خۆیان كردە قوربانی ئازادیی ژنان و گەلەكەمان، ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە شەڕی دژی سوپا تورکی داگیرکەردا تا دوا هەناسەیان ئازایانە شەڕیان کرد، سازشیان لەسەر کەلتوری بەرخۆدانی پارتیمان نەکرد و شەهید بوون.
لەم سەردەمەدا کە دڕندانەترین هێرش لە مێژوودا بەرامبەر بە ژنان و گەلی خۆڕاگر دەکرێت، ژنانی کوردستان بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ هۆشیاری خۆیان ڕۆشن کردۆتەوە و چوونەتە ڕیزەکانی خەباتەوە، بە بەرزترین بەرخۆدان وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە. گەریلاکانی یەژئاستار لە بەرامبەر عەقڵیەتی دەوڵەت-نەتەوە کە دەیەوێت لە رێگەی بەکۆیلەکردنی ژنان درێژە بە دەسەڵاتی نێرینە بدات، خەبات دەکەن بۆ ئەوەی سەدەی بیست و یەک سەدەی ژن و مرۆڤە ئازادەکان بێت و لە چیاکانی کوردستان و بوونەتە سەرچاوەی هێز و ئیلهامبەخش بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهان.
هەڤاڵانمان دیرەن و ئادار و دیجلە کە بە تێکۆشانیان بوونە ئومێد بۆ ژنان و گەل، وەک فەرماندە پێشەنگەکانی یەژە ئاستار لە ئامەد، ڕێپێوانێکی خۆبەختانەیان ئەنجامدا. ئەم ژنە فەرماندە قارەمانانە بە ڕێپێوانی ئازادیخوازانەی ئیرادەداریان جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژووی خەباتمان بەجێهێشت و بوونە ڕەمزی خەباتی ئازادیی ژنان.
هەڤاڵانمان دیرەن و ئادار و دیجلە بە ئیرادە و خواستی ئازادی خۆیان بوون بە نمونە. بەڵێن دەدەین ئەو ئەرکە شۆڕشگێڕیەی کە ئەم هەڤاڵانە بۆمانیان بەجێهێشت بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە جێبەجێ بکەین. سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی هەڤاڵانمان، گەلی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: دیرەن وان
ناو و پاشناو: ئالیە کیە
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: وەسفتە و ئەبوبەکر
کات و شوینی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢/ ئامەد
*
ناسناو: ئادار ئامەد
ناو و پاشناو: هاتیجە ئای
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: هیدایەت و عەبدوڵلا
کات و شوینی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢/ ئامەد
*
ناسناو: دیجلە سێرت
ناو و پاشناو: حاجەر سوجین
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
دایک و باوک: هەدیە و ئیبراهیم
کات و شوینی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢/ ئامەد
*******
دیرەن وان
**
ئادار ئامەد
دیجلە سێرت
**
ف.ق