هه‌به‌ده‌هه به‌رپرسیارێتی چالاكی له دژی بۆری نه‌وتی له مه‌رعه‌ش له ئه‌ستۆ گرت
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه به‌رپرسیارێتی چالاكی له ناوچه‌ی پازارجكی مه‌رعه‌شیان له ئه‌ستۆ كرد، كه له ئه‌نجامیدا بۆری نه‌وت تێكشكێنرابوو.
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه به‌رپرسیارێتی چالاكی له ناوچه‌ی پازارجكی مه‌رعه‌شیان له ئه‌ستۆ كرد، كه له ئه‌نجامیدا بۆری نه‌وت تێكشكێنرابوو.
له راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه/ HBDH) دا هاتووه، " له 18ی كانونی دووه‌می 2022دا، جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌مان بۆری نه‌وتیان له مه‌رعه‌ش به ته‌كنیكی تایبه‌ت تێكشكێنراوه. جه‌نگاوه‌رانمان دوای چالاكیه‌كه به شێوه‌یه‌كی پارێزراو گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه‌كانی خۆیان".
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه:
"جه‌نگاوه‌ران و گه‌ریلاكانی هه‌به‌ده‌هه له هه‌موو شوێنێك و له هه‌موو جێیه‌ك هێزی چالاكی خۆیان رێكخستووه. چالاكی ئێمه له مه‌رعه‌ش بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گه‌لانی بنده‌ست، چینی كرێكار، ره‌نجده‌ر، به‌رخۆدێرانی زیندانه‌كان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌یان شۆڕشگێڕه كه له لایه‌ن فاشیستانه‌وه كوژراون، ئه‌نجامدراوه. گه‌ریلاكانی هه‌به‌ده‌هه ئاگایان له كرده‌وه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په و هاوكاره‌كانیان هه‌یه. لێپرسینه‌وه له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه ده‌كات كه ئه‌وان ده‌یكه‌ن و پلانه‌كانیان بۆ كۆمه‌ڵكوژی تێكده‌دات. هیچ كرده‌وه‌یه‌ك بێ وه‌ڵام نابێت. له‌ئێستا به‌دواوه با بزانرێت: كێ سته‌م له گه‌ڵ بكات، په‌لاماری شۆڕشگێڕان بدات، هه‌وڵ بدات كه شكۆی ره‌نجده‌ران پێشێل بكات و ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له فاشیزم ده‌كه‌ن، گه‌ریلا و جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له‌به‌رامبه‌ر خۆیاندا ده‌بینن.
فاشیستانی ترسه‌نۆك كه له پشته‌وه له هرانتیان دا، نۆكه‌رانی فاشیستان كه له زیندانه‌كان په‌لاماری شۆڕشگێڕان ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان لێده‌كه‌ن و ده‌یانپارێزن، ئێمه به باشی ده‌یانناسین. ئێمه رۆژێك كتوپڕ دێین. كارگه‌یان هه‌بێت ئێمه ده‌یسوتێنین. كه‌شتیان هه‌بێت نوقمی ژێر ئاوی ده‌كه‌ین، نه‌وتیان هه‌بێت ئێمه له‌ناوی ده‌به‌ین، له به‌رامبه‌ر گیانێك كه له ئێمه‌ی ده‌ستێنن ئێمه هه‌زارتان لێده‌ستێنین، لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ین. ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ره‌نجی كرێكاران و ره‌نجده‌ران ده‌خۆن، ئێمه سه‌رچاوه‌كانی پاره‌كانیان كه ده‌ینێرن بۆ شه‌ڕی چه‌په‌ڵ له كوردستان تێكیده‌شكێنین.
ئه‌مڕۆ ساڵیادی مردنی هرانت دینكه. هرانت له یادماندایه، ئه‌وانه‌ی هرانتیان كوشت له به‌رده‌م لوله‌ی چه‌كه‌كانی ئێمه‌دان. ئه‌مڕۆ له زیندانه‌كاندا به‌رخودان هه‌یه. یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌وانه‌ی له به‌رخوداندا گیانیان به‌خشی هه‌رگیز له‌یاد ناكه‌ین. لوله‌ی چه‌كه‌كانمان لێپرسینه‌وه له فاشیزم ده‌كات. به‌ناوی گه‌ریلا و جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه ئێمه ئه‌و چالاكیه‌مان پێشكه‌ش به هرانت دینك و زیندانیانی شۆڕشگێڕ ده‌كه‌ین كه له زیندانه‌كان به‌رخودان ده‌كه‌ین".
هـ - ب