هه‌په‌گه‌: ١٧ داگیركه‌ر و هاوكار سزادران - نوێکرایەوە-

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، كه‌ له‌ چالاكی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی" گه‌ریلاكاندا له‌ دژی سوپای تورك ١٧ داگیركه‌ر و هاوكاره‌كانیان سزادراون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، "گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌ڵێنی درێژه‌دان به‌ رێگای شه‌هیدان، سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی ئه‌وان، زیندوراگرتنی بیره‌وه‌ری و هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیان، به‌ ئه‌نجامدانی چالاكی بردووه‌ته‌سه‌ر. لله‌ ساڵی ٢٠٢١دا له‌ دژی ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی كه‌ هه‌ڤاڵانی ئێمه‌یان له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رحه‌د گراڤی و هه‌ڤاڵ ساریا دیار له‌ قه‌ڵای به‌رخودانی مامڕه‌شۆ به‌ چه‌كی كیمیایی شه‌هید كرد، چالاكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ئه‌نجامدرا".

له‌ درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌،

"له‌چالاكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزه‌كانمان له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا كه‌ به‌ شێوازی لێدانی هه‌ڵۆ ئه‌نجامدرا ٣ داگیركه‌ر و ٤ كۆنترای هاوكاری دوژمن سزادران، به‌ چوونه‌ سه‌ر ته‌رمی ئه‌وان: ١ چه‌كی سوكی ئێم پی تی -٥٥، ٣ چه‌كی ئه‌ی كه‌ی -٤٧ (كڵاشینكۆف)، ١ ئامێری بێته‌ل، ١ سه‌ره‌ڕم و ٢ كڵاوی سه‌ربازی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانماندا: ١٧ داگیركه‌ر سزادران، ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون، ١ سیستمی كامێرای حه‌راری تێكشكێنرا، ١ هه‌لیكۆپته‌ر و ١ سیستمی كامێرای حه‌راریش گورزیان لێدرا.

سوپای توركی داگیركه‌ر ٤ جار به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ٢٥ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٧ جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، به‌ سه‌دان جاریش به‌ تانك، هاوه‌ن، كاتیوشا و چه‌كی قورس سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد.

هەبەپە – نەرەچە لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشی داگیرکەری ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە؛

"١. لە هەرێمی ئاڤاشین لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس؛

- لە ٢٦ی تەمووزدا داگیرکەران کە بە ئامانجی داگیرکردنی گردی شەژید مونزور و گردی شەهید ئارنۆس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی مامرەشۆ رێگەیان دروست دەکرد، لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێریەوە. گروپە داگیرکەرەکە کە لە ٧ کەس پێکدەهات، کاتژمیر ٠٦:٤٥ەوە خرانە بۆسەوە و بە چالاکیەکی رێکخستنی گورزیان لێوەشێنرا. باڵی یەکەمی چالاکیەکە لە داگیرکەرانیاندا کە بڵاوببنەوە. هەموو گروپەکە کە لە ٧ کەس پێکدەهات، سزادران و یەکینەکەی دوژمن بە تەواوەتی لەناوبرا.تیمەکانی گەڕۆکمان کە چوونە سەر تەرمەکان، ئاشکرایان کرد کە ٣ لە داگیرکەران سەرباز و ٤ کەسی دیکەش کۆنترا بوون. هێزەکانمان، دەستیان بەسەر چەکێکی ئێم پی تی – ٥٥، ٣ چەکی ئەی کەی – ٤٧ (کڵاشینکوف)، جیهازێکی بێتێل، قەمەیەک و دوو کڵاوی سەربازیدا گرت.

٢-لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی زاپ؛

لە ٢٧ی تەمووز کاتژمێر ١١:٠٠دا هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید عادلی گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامان.

٢٧ی تەمووز کاتژمێر ١٩:٣٠ داگیرکەران کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخوەبوونی چەمچۆ پێشڕەوی بکەن، کرانە ئامانج. بە چەکی سووک و بۆمبی دەستی گورزیان لێوەشێنرا. دوای چالاکیەکە داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.

رۆژی ٢٧ی تەمووز کاتژمێر ٢٠:١٠ هەلیکۆپتەرەکانی جەنگی ویستیان ئەشکەوتی بریندارن بۆردومان بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرێکی جەنگی گورزی لێوەشێنرا و کشانەوە.

شەوی ٢٧ی تەمووز دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی تانکێک کە ٢٥ی تەمووز لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنرابوو، بە فڕۆکەی جەنگی هەرێمەکەی بۆردومان کرد.

٢٨ی تەمووز کاتژمیر ٠٤:٤٠ داگیرکەران کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ پێشڕەوی بکەن، کرانە ئامانج، داگیرکەرێک سزادران.

٣-لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەش؛

٢٧ی تەمووز داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لەلایەن تیمەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.

٢٧ی تەمووز کاتژمیر ٠٧:١٠ داگیرکەران لە گردی ئامیدی گولەبارانکران و داگیرکەرێک سزادرا. هەمان رۆژ کاتژمیر ١٤:٠٠ سیستمێکی کامێرای مۆبێس کە لە هەرێمی بەرخۆدان لەلایەن داگیرکەرانەوە جێگیرابوو، کرایە ئامانج و تێکشکێنرا.

٢٧ی تەمووز کاتژمێر ٠٧:٢٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە بە تاککتیکی سویقاست کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا. لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دا جارێکی دیکە داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێکی دیکە سزادرا.

٢٧ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٤٥ تیمێکی قەناسبەدەستەکانی شەهید کچی یەژەئاستارمان داگیرکەرانیان لە گردی شەهید پیردۆغانی گردی ئامێدی کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.

٢٨ی تەمووز کاتژمێر ٠٥:٣٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە بە قەناس کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا. هەمان رۆژ کاتژمێر ٠٦:٣٠ سیستمی کامێرای مۆبێس تێکشکێنرا.

٤-لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛

لە ٢٦ی تەمووز داگیرکەران کە لە بناری چیای شەکیف ویستیان جێگیر ببن، لەلایەن هێزەکانمانەوە چاودێری کرانو  دواتر لێیاندرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون.

٥- هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی؛

٢٧ی تەمووز سەنگەرەکانی شەڕی هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامیدی و گردی ئێف ئێم، ٤ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی کە دووکەڵێکی ڕەشی دەردەدا، بۆردومانکران.

٦- هێرشی سوپای داگیرکەری تورک، بە تانک، هاوەن، ئۆبۆس، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛

٢٧ی تەمووز فڕۆکە چاودێریەکان بەسەر ئاسمانی هەرێمەکانی چەمچۆ، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدی گەڕان.

٢٧ و ٢٨ی تەمووز گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە و هەرێمی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، سیدا و ساجا ٢٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.

٢٧ی تەمووز هەرێمەکانی بەرخۆدانی گردی ئامیدی، کورەژارۆ، کۆکەرێ، ئەشکەوتی برینداران و کارکەر، ٢٧ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.

٢٧ی تەمووز ئەشکەوتی برینداران و چەمچح بە سەدان جار بە تانک و هاوەن، ئۆبۆس و چەکی قورس تۆپبارانکران.

ئەو ئاگرەی کە لە ئەنجامی بۆردوماندا  کەوتەوە لە ساجا و کۆکەرێ تاوەکو ئێستاش بەردەوامە."
ف.ق