هه‌په‌گه‌: ٣ داگیركه‌ر سزادران

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، كه‌ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ٣٤ جار چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی له‌ دژی گه‌ریلاكا به‌كارهێناوه‌ كه‌ ٢٦ جاریان به‌ بۆمبی فۆسفۆر بووه‌.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا له‌ باره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چالاكی گه‌ریلاكان زانیاری بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه‌، " له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كان كه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستار ئه‌نجامدران، ٣ داگیركه‌ر سزادران. ئه‌و چالاكییه‌ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی فه‌رمانده‌ی پێشه‌نگی بزوتنه‌وه‌ی ژنی ئازاد هاوڕێمان بێریڤان زیلان ئه‌نجامدرا".

له‌ درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٣٤ جار به‌ بۆمبی فۆسفۆر، بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ١٣ جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ٧ جار به‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕ و به‌ ده‌یان جاریش به‌ تانك و كاتیۆشا بۆردومان كردووه‌. سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران جارێكی بۆمبی تاكتیكی ئه‌تۆمی و ٢٦ جاریش بۆمبی فۆسفۆری به‌كارهێناوه‌. سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، ساجا، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٧ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كراون."

هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ:

له‌ ٢١ی ئاب كاتژمێر ٢٣:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌ هه‌لیكۆپته‌رێكیاندا كه‌ ده‌یویست بۆردومان گۆڕه‌پانه‌كه‌ بكات. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ ناچار بوو له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤا مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:

له‌ ٢١ی ئاب كاتژمێر ١٦:١٥ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی گورز له‌ داگیركه‌ران درا.

له‌ ٢١ی ئاب كاتژمێر ١٨:١٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ نیشانشكێن له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌ ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ٢١ی ئاب كاتژمێر له‌ نێوان ٢٠:٣٠ و ٢١ و ٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان دوو جار به‌ نیشانشكێن له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌ چالاكیه‌كه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:

له‌ ٢١ ی ئاب سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران ٢٦ جار به‌ بۆمبی فۆسفۆڕ هێرشكرایه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ.

له‌ ٢١ی ئاب سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، چه‌مچۆ، ساجا، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٨ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ كاتیوشا، چه‌كی قورس و هه‌لیكۆپته‌ر:

له‌ ٢١ی ئاب درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێمدا سوڕانه‌وه‌.

له‌ ٢١ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی چه‌مچۆ، شاخی هه‌كاری، شاخی ئامێدی، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم ١٣ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.

له‌ ٢١ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، سیدا و چه‌مچۆ ٧ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.

له‌ ٢١ی ئاب گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، شاخی هه‌كاری و شاخی ئامێدی به‌ كاتیوشا و چه‌كی قورس به‌ ده‌یان جار بۆردومان كران".

هـ . ب