ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "له ئه‌نجامی چالاكی هێزه‌كانماندا ٧ داگیركه‌ر سزادران و سیتسمێكی كامێرای حه‌راری له‌ناوبرا. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٧ جار به‌و بۆمبانه‌ی له سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌ن و به چه‌كی كیمیایی و ماده‌ی سوتێنه‌ر، ٨ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٠ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كردووه. هه‌روه‌ها هه‌وڵیداوه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به حه‌فاره بڕوخێنێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا له باره‌ی ورده‌كاری هێرش و چالاكییه‌كان ئه‌م زانیارییه راگه‌یه‌نراوه:
"له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١٣ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٩:٠٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان به چه‌كی قورس گورزیان له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاریه‌ن وه‌شاند.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ١٢ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی شه‌هید بێریتانی خواكورك تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانه‌كه‌یان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و كاتژمێر ٠٨:٣٠ به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیهدا ٦ داگیركه‌ر سزادران.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
له ١٣ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٧:٣٠ سیستمێكی كامێرای حه‌راری كه له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی جێگیركرابوو، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه له‌ناوبرا.
له ١٣ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٧:٤٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ.
له ١٣ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٠:١٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شاخی جودی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو
له ١٣ی ئه‌یلول داگیركه‌ران ٢ جار به درۆن بۆردومان سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدییان كرد.
له ١٣ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، چه‌مچۆ و ئه‌شكه‌وتی برینداران ٣ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراوی دژوار و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ١٣ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٥:٣٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فه‌داكار ٢ جار به مادده‌ی سوتێنه‌ر ئاگریان له تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز به‌ردا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ١٣ی ئه‌یلولدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، سیدا و چه‌مچۆ ٦ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٣ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی ده‌شتی كافیای گاره ٢ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٣ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی ٢٠جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كرا.
له ١٣ و ١٤ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و سیدا به ددهیان جار به كاتیوشا بۆردومان كران.
له ١٣ی ئه‌یلول سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا به حه‌فاره تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران بڕوخێنێت.
له‌١٣ی ئه‌یلول درۆن به‌سه‌ر شاخی جودیدا سوڕایه‌وه.
هه‌واڵه‌كانی میدیای شه‌ڕی تایبه‌ت به ته‌واوه‌تی بێبنه‌مان
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له‌و ئۆپراسیۆننه داگیركارییه‌ی له ١٤ی نیسانه‌وه ده‌ستیپێكردووه، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌یویست به‌ده‌ستینه‌هێناوه، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه بێ ئه‌خلاقی و نایاساییه‌كانی گورزی گه‌وره‌ی هێزه‌كانمانی به‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام میدیای شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تور له‌سه‌ره‌تاوه به هه‌واڵی ساخته كه له‌سه‌ر مێز ئاماده‌كراون، هه‌وڵ ده‌دات رای گشتی توركیا بخه‌ڵه‌تێنێت، په‌سنی میت ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گورزانه بشارنه‌وه كه گه‌ریلا له سوپای توركی ده‌وه‌شێنێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌لایه‌ن میدیای شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو كه كه‌سانی په‌كه‌كه‌یی به ناوه‌كانی خه‌تیب و ئاریا له‌لایه‌ن میته‌وه له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا له مه‌خمور ده‌ستگیركراون. ئه‌و زانیارییانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆده‌كرێت، بێ بنه‌مان. ئه‌و كه‌سانه به ناوی خه‌تیب و ئاریا كاتێك له ناو ریزهكانماندابوون له مانگی ته‌مموزدا خیانه‌تیان كرد، هه‌ڵاتن و دواتر به شێوه‌یه‌ك راده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كرابوونه‌وه".
هـ . ب