هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی سێ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، "له‌سه‌ر رێچكه‌ی هه‌ڤاڵانمان رێده‌كه‌ین و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ خه‌ونه‌كانیان ده‌هێنینه‌دی. ئێمه‌ به‌ڵێنمان دوباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ شایسته‌ی شه‌هیدانمان بین".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی ٣ گه‌ریلای شه‌هید ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند:

"هاوڕێیانمان مه‌مۆ، سه‌رحه‌د و هێرش به‌ تێكۆشانی خۆیان ناوی خۆیان به‌ پیتی زێڕین له‌ مێژووی ئازادی كوردستان نوسیه‌وه‌ و بوونه‌ نمونه‌ی به‌رچاوی جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی. ئه‌وان ژیانی تایبه‌تی خۆیان خسته‌لایه‌ك و بوونه‌ شۆڕشگێڕی گیانبازیی كوردستان. دواتر كاتێك كۆمه‌ڵكوژی به‌سه‌ر گه‌لی ئێزدیماندا هات روویان كرده‌ شه‌نگال و شه‌ڕیان كرد. شه‌ڕی ئه‌فسانه‌یی، هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ و گیانبازی گه‌وره‌ی جه‌نگاوه‌ریی ئاپۆیی له‌ كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵانمان مه‌مۆ، سه‌رحه‌د و هێرشدا به‌رجسته‌بوو. كاتێك هه‌موو كه‌سێك به‌ ترس و تۆقینه‌وه‌ له‌ شه‌نگال هه‌ڵده‌هاتن، جه‌نگاوه‌رانی ئاپۆیی به‌ بوێرییه‌كی گه‌وره‌وه‌ چوونه‌ سه‌ر سته‌م، چه‌ته‌كانی داعشیان شكستدا و ئه‌ركی مێژوویی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ شه‌نگال به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرد. هه‌ر سێ هه‌ڤاڵمان به‌ وره‌، جۆش و سه‌ربه‌زیی گه‌وره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ چیاكانی كوردستان و ئه‌م جاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ شه‌ڕیان كرد.

له‌ ساڵی ٢٠١٧دا كه‌ شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ قوڵ بووه‌وه‌، زۆر قاره‌مانێتی گه‌وره‌ دروست بوون. كاتێك ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌ شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، بۆتان به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی باكوری كوردستان چێرۆكی به‌رخودان تۆمار كران. یه‌ك له‌و گۆڕه‌پانانه‌ی ئه‌و به‌رخودانه‌ی تێدا تۆمار كرا گۆڕه‌پانی جودی بوو. له‌ گۆڕه‌پانی جودی كاتێك هاوڕێمان مه‌مۆ فه‌رمانده‌ی هه‌رێمه‌كه‌ بوو، زۆر چالاكی كران و له‌و چالاكیانه‌دا گورزی گه‌وره‌ له‌ دوژمن درا و پلانه‌كانی دوژمن پوچه‌ڵ كرانه‌وه‌. هاوڕێیانمان مه‌مۆ، سه‌رحه‌د و هێرش بۆ ئازادبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ئه‌ركی خۆیان به‌جێگه‌یاند و له‌ ١٥ ی ئه‌یلولی ٢٠١٧ له‌ ئۆپراسیۆنی سوپای توركی داگیركه‌ر دوای شه‌ڕ شه‌هید بوون.

ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه‌ شه‌هیده‌كانمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: مه‌مۆ مێردین

ناو و پاشناو: داود چه‌لیك

شوێنی له‌دایكبوون: مێردین

ناوی دایك و باوك: وه‌سیله‌- عه‌لی

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧/ زاپ

 

ناسناو: سه‌رحه‌د جگه‌رخوین دیگۆر

ناو و پاشناو: ئیبراهیم گونه‌ن

شوێنی له‌دایكبوون: قه‌رس

ناوی دایك و باوك: فاتمه‌- خولوسی

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧/ زاپ

 

ناسناو: هێرش هه‌بوون

ناو و پاشناو: باریش ئه‌ركۆل

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك و باوك: به‌دیعه‌ محه‌مه‌د

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧/ زاپ

 

ئێمه‌ له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان رێده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ خه‌ونی ئه‌وان بۆ ئازادی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌دیده‌هێنین و ئێمه‌ شایسته‌ی ئه‌وان ده‌بین. ئێمه‌ به‌ هاوڕێیانمان سه‌ربه‌زین به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان تێكۆشانمان كردووه‌. بنه‌ماڵه‌ی به‌ نرخی هاوڕێیانمان له‌ پێشه‌وه‌ ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیش ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ناخه‌وه‌ گرێدراوی هاوڕێیانمانن و هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له‌ گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستانیش ده‌كه‌ین.

هـ . ب