راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له ١٤ی نیسانه‌وه به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی باشوری كوردستان ده‌ستیپێكرد، له هه‌رێمی زاپ رووبه‌ڕووی به‌رخودانی داستانی گه‌ریلاكانی ئازادی بووه‌وه و له‌به‌رده‌م شكستدایه. هاوڕێیانمان له گۆڕه‌پانی شاخی جه‌هه‌ننه‌م له زاپ له یه‌كه‌م رۆژی هێرشه داگیركارییه‌كانه‌وه تونێله‌كانی شه‌ڕیان به به‌هێزی به‌كارهێنا. له هه‌مان كاتدا به تیمه گه‌ڕۆكه‌كانیش گورزی قورسیان له دوژمن وه‌شاند. سوپای توركی داگیركه‌ر كه تاوانباری شه‌ڕ، به‌هه‌موو شێوازێكی دژه مرۆیی هێرش ده‌كات. هاوڕێیانمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕدا به ئیراده‌ی ئاپۆیی وه‌ڵامی هێرشه‌كانیاندایه‌وه و رێگرییان له داگیركه‌ران كرد. هاوڕێیانمان نزیكه‌ی دوو مانگ به شێوه‌یه‌كی بێ هاوتا له شاخی جه‌هه‌نه‌م خۆڕاگرییان كرد و به ته‌واوی جیهانیان نیشان دا كه گیانی فیدایی ئاپۆیی له به‌ر هیچ هێزێك سه‌ر دانانه‌وێنێت و ئه‌وه‌یان به خۆڕاگری به‌نرخی خۆیان سه‌لماند. هاوڕێیانمان بۆ هێنانه‌دی ئامانجی ئازادی گه‌له‌كه‌مان دڵۆپ دڵۆی وێنی خۆیان رشت، له هه‌ر چركه‌یه‌كی ژیانیاندا داگیركه‌رانیان شكستدا. سوپای توركی فاشیست كه نه‌یتوانی به‌رخودانی هاوڕێیانمان تێكبشكێنێت، به سه‌دان جار به چه‌كی كیمیایی، بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو، ته‌قه‌مه‌نی، فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانیان بۆردومان كرد و هه‌موو شێوازه ناجوامێرانه‌ییه‌كانی خۆی به‌كارهێنا.
فه‌رمانده به‌نرخه‌كانمان هاوڕێیانمان زنار، ده‌ستان، دیانا، هه‌بوون و سه‌رده‌م كه له دژی هێرشه‌كانی دوژمن دڵ و جه‌سته‌ی خۆیان كرده سه‌نگه‌ر و به شێوه‌ی مێژوویی خۆڕاگرییان كرد، به‌هۆی هێرشه‌كانی دوژمن به چه‌كی كیمیایی شه‌هید بوون. له به‌رامبه‌ر سوپای توركی كۆلۆنیالیست سازشیان نه‌كرد و بوونه هێمای هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس. ئه‌و به‌رخودان و ئه‌زمونه مه‌زنه‌ی كه هاوڕێ قاره‌مانانه‌مان ئافراندیان، بۆ هه‌موو هاوڕێیان رێنیشانده‌ره و له به‌رخودانی ئێستادا یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه.
فه‌رمانده گیانباز و له‌خۆبووردووه‌كانمان، هاوڕێیانمان زنار، ده‌ستان، دیانا، هه‌بوون و سه‌رده‌م به به‌رخودانی خۆیان بوونه گه‌رنتی و ده‌سته‌به‌ری ئازادی بۆ گه‌له‌كه‌مان. له پێشه‌وه بنه‌ماڵه‌ی به نرخی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان، سه‌ری گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌مان له كوردستان ساخ بێت.
زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: زنار گوڵجان ئامانوس
ناو و پاشناو: زنار خه‌لیل عوسمان
شوێنی له‌دایكبوون: گركێ له‌كێ
دایك- باوك: ره‌فیقه- خه‌لیل
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: ده‌ستان ته‌ندوره‌ك
ناو و پاشناو: سه‌مرا كاڵن
شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری
دایك- باوك: مونیره- غاڵب
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: دیانا نۆرشین
ناو و پاشناو: زه‌هرا یه‌شیلته‌په
شوێنی له‌دایكبوون: به‌دلیس
دایك- باوك: فه‌رزیه - دورموش
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: هه‌بوون دیرۆك
ناو و پاشناو: ئه‌حمه‌د ئاكین
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
دایك- باوك: خالیسه- خدر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: سه‌رده‌م شۆڕش
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د شه‌نۆل ئینجی
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
دایك- باوك: سوره‌یا- محه‌مه‌د سدیق
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ زاپ
هـ . ب
17706