هه‌په‌گه: شه‌ش سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران-نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكییه‌كان به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كان، ٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران. درۆنێك، سیستمێكی كامێرای چاودێری و ئامێرێكی سێنسۆر تێك‌شكێنران.
له چالاكییه‌كان به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كان، ٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران. درۆنێك، سیستمێكی كامێرای چاودێری و ئامێرێكی سێنسۆر تێك‌شكێنران.
له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه به گیانی فیدایی ئاپۆیی له هه‌لومه‌رجی هه‌ره دژوار‌دا به‌رخودانی هه‌ره گه‌وره‌ی مێژوویی ده‌كه‌ن، به تاكتیكه‌كانی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ گورزی دژوار له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن. سوپای توركی داگیركه‌ر كه ناتوانێت به‌رخودان و ئیراده‌ی هێزه‌كانمان تێكبشكێنێت، به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كییایی بۆردومان قورس بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ئه‌نجام ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات بگاته ئه‌نجامێك.
له‌و چالاكیانه‌ی به پێشه‌نگایه‌تی تیمهگهڕۆكهكانمان ئه‌نجام دران، ٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران. درۆنێك، سیستمێكی كامێرای چاودێری و ئامێرێكی سێنسۆر (هه‌سته‌وه‌ر) له‌ناوبران. سوپای توركی داگیركه‌ریش گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٣٥ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١١ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كرد.
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١٧ی ئاب كاتژمێر ٠٨:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر ئامێرێكی سێنسۆر كه له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ دانرابوو، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه ده‌ستنیشان كرا و له‌ناوبرا.
له ١٧ی ئاب كاتژمێر ١٠:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا، له داگیركه‌ران درا كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی شه‌هید ئاریان. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچار بوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
له ١٧ی ئاب كاتژمێر ١٠:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له دژی داگیركه‌ران كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سیپان، به چه‌كی سوك و نارنجۆك تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان چالاكیان كرد. له‌و چالاكیهدا دوو داگیركه‌ر سزادران.
له ١٧ی ئاب كاتژمێر له نێان ١١:٣٠ و ١٤:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له دژی داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید پیردۆغان تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن چالاكییان كرد، له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ١٧ی ئابدا كاتژمێر ١٣:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، سیستمێكی كامێرای چاودێری له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه له‌ناوبرا.
له ١٧ی ئاب كاتژمَر ١٨:٤٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی درۆنێك كه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌سوڕایه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه تێكشكێنرا.
له ١٧ی ئاب كاتژمێر ٢٠:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سیپان. له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ١٦ی ئاب سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و ئه‌شكه‌وتی برینداران ٧ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ١٧ی ئابدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ٢٨ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ١٧ی ئابدا درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی سوڕایه‌وه.
له ١٧ی ئاب گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا ٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٧ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی ١١ جار به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كران.
له ١٧ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی هه‌كاری به ده‌یان جار به كاتیوشا بۆردومان كران.
هـ . ب