هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزا دران، گورز لە ٣ سەنگەر وەشێنرا

لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە زاپ، ٣ داگیرکەر سزادران، گورز لە ٣ سەنگەر وەشێنرا. هەپەگە ڕایگەیاند، لە دوایین هێرشی سوپای تورکدا، هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، دەڵێت: "لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، سوپای داگیرکەری تورک بە بەردەوامی لە ئاسمانەوە و لەسەر زەویەوە گۆڕەپانی هێزەکانمان بۆردومان دەکات. هێزەکانی گەریلامان بە ڕێبازی سەردەمیانە ئەم هێرشانەی سوپای داگیرکەر تێکدەشکێنن. لەگەڵ ئەوەشدا سوپای داگیرکەری تورک ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت و میدیاکانی شەڕی تایبەت بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەم هێرشانەدا هێزەکانمان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بە ئاشکرا درۆ دەکەن. لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای تورکدا هیچ شتێک بەسەر هێزەکانماندا نەهاتووە. دەوڵەتی تورک بەم درۆیانەی شەڕی تایبەت ڕەوشی ناچاری و تەنگەتاوبوونی خۆی پیشان دەدات".

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا، زانیاری فراوانتر لەسەر ئەم بابەتە دراوە، ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، بە چەکی تاکەکەسی هێرش کرایە سەر داگیرکەران و بەم دەستوەردانەش جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا.

لە ١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٢٥ بەیانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی بە نیشانەشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا.

لە ١٦ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، بە نیشانەشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج، داگیرکەرێک سزادرا.

لە ١٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.

لە ١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، داگیرکەران بە نیشانەشکێن کرانە ئامانج، داگیرکەرێک سزادرا.

لە ١٦ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١١:٣٠، ١٢:٠٠، ١٧:٠٠، ١٧:١٥ و ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران و گورز لە دوو سەنگەر وەشێنرا.

لە ١٧ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١٢:٣٠ و ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

لە ١٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛

١٦ی تشرینی دووەم لە هەرێمی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی چارچەل دووجار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

١٦ی تشرینی دووەم، لە هەرێمی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئۆرتێ ١٩ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.

لە ١٥ و ١٦ی تشرینی دووەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، ١٧ جار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردوومان کران.

لە ١٥ و ١٦ی تشرینی دووەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، جارێک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو و ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک:

لە ١٥ و ١٦ی تشرینی دووەم، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ جار، گۆڕەپانی شەڕی مەتینا لە هەرێمی مەتینا جارێک و گۆڕەپانی شەهید شەریف لە هەرێمی خواکورک ٢ جار، بە کۆی گشتی ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کران.

لە ١٦ی تشرینی دووەم هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرا.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک بە تۆپ بۆمباران کران".