هەپەگە: ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە چالاکی گەریلاکاندا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
لە چالاکی گەریلاکاندا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆۆرەیە:
"لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادران.
سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بە دەیان جار بە تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
٥ی شوبات کاتژمێر ١٨:٣٠ لە ناوچەی شێلادزێیی ئامێدی بە چالاکی هەماهەنگی گەریلا لە داگیرکەران لە دەوروبەری گوندی سیدا درا. هێزەکانمان خۆیان بەردایە ناو داگیرکەران و بە چەکی قورس لێیاندان و لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
٥ی شوبات لە ناوچەی سێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری گوندی سیدا بە دەیان جار بە چەکی قورس و تانک بۆردومان کران".
هـ . ب