لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "سوپای تورکی داگیرکەر لە باکووری کوردستان بە بڕینەوەی دار ژینگەی کوردستان وێران دەکات، لە دژی هێزەکانمان لە باکوور ئۆپراسیۆنی سڕینەوە بەڕێوەدەبات و بەردەوامە لە بۆردومانی هێزەکانمان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. هێزەکانمان لە هەڕێمی بەستای بۆتان لە دژی داگیرکەران کە دەستیان بە ئۆپراسیۆن کردبوو بە چالاکی بەهێز بەرپەرچیان دانەوە و لە ئەنجامدا ٥ داگیرکەر سزادران".
بە گوێرەی راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە زانیاریی بەرفراوان لە سەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:
سوپای تورک کوژراوانی خۆی ئاشکرا ناکات
"لە بۆتان؛
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە بۆتان داری بڕیوەتەوە، دارستانەکان لە ناو دەبات و بەم جۆرە ژینگە لە ناودەبات. دەوڵەتی تورکی قڕکەر بە تاڵانکردنی جوگرافیای کوردستان لە دژی مرۆڤایەتی تاوانێکی گەورە ئەنجام دەدات. لە شاخی گێسن لە هەرێمی بەستای بۆتان بە برینەوەی دار داگیرکەران ژینگە لەناو دەبەن و دەستیان بە ئۆپراسیۆن کردووە. هێزەکانمان داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە و لە ٧ی حوزەیراندا چوونە سەر ئەو هێزەی دوژمن، لە سێ قۆڵەوە بە شێوەیەکی هەماهەنگ لە دوژمنیاندا. لە شوێنێکی نزیکەوە و بە چەکی سوک گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند و لە ئەنجامدا ٥ داگیرکەر سزادران، ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. سوپای تورک تەنیا کوژراوێکی خۆی لە راگەیاندنەوە ئاشکرا کردووە و کوژراوەکانی دیکە شاردۆتەوە.
ئەم چالاکیە لە کەسایەتی فەرماندەی قارەمانمان شەهید لەیلا سورخوێن بۆ سەندنەوەی تۆڵەی هاوڕێیانمان باوەڕ، رێنجبەر، دڵشێر و شەڕگەر ئەنجام درا، کە لە بەستا لە هێرشەکانی ئەم دواییەی دوژمندا شەهیدبوون.
هیچ زیانێکی گیانیمان نەبوو
داگیرکەران کە گورزی قورسیان بەرکەوت بە فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەر گۆڕەپانی چالاکییەکەیان بە چری بۆردومان کرد، ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا و ٨ی حوزەیران کاتژمێر ٠١:٠٠ بە فڕۆکەی شەڕ ٤ جار بۆردومانیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا و لە هێرشەکانی دوژمندا هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانمان نەکەوت.
بۆمبی قەدەغەکراو بە کارهێندرا
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو:
لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، سەنگەرەکانمان لە ١٠ی حوزەیراندا جارێک بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٩ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی سەری مەتینا و گوندی بێشلی هەرێمی مەتینا ٢ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٠ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی، شاخی جودیی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٩٣ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
سوپای تورکی داگیرکەر ١٠ی حوزەیران هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانمان لە شاخی ئێف ئێمی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و هەوڵیدا بە حەفارە بیانڕوخێنێت".
هـ . ب