هەپەگە: ٨ داگیرکەر سزادران، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکشکێنرا
لە ٨ چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دراون، ٢ داگیرکەر بریندار بوون. هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکشکێنرا.
لە ٨ چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دراون، ٢ داگیرکەر بریندار بوون. هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکشکێنرا.
ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"هەرچەندە دەوڵەتی تورک بۆردومانێکی قورس بە بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی ئەنجام دەدات ، بەڵام بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەردەوامە. هێزەکانمان بە تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێ بەردەوامە لە بەرخۆدان و لێدانی داگیرکەران".
لە ئەنجامی ٨ چالاکی هێزەکانماندا، ٨ داگیرکەر سزا دراون، ٢ داگیرکەر بریندار بوون. هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکشکێنرا. سوپای داگیرکەری تورک ١٥ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی، ٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٤٧ جار بە کۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس بۆردومانی کردووە.
زانیاری ورد لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەن:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس لە زاپ؛
لە ١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمجۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵێک داگیرکەر و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
لە ١٧ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، ئەو داگیرکەرانەی کە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی شەهید فەلات پێشڕەویان کرد، بە نارنجۆکی دەستی لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرانە ئامانج. دوای دەستێوەردانی هێزەکانمان، داگیرکەران ناچار بوون تا ڕادەیەکی دیاریکراو بکشێنەوە.
لە ١٧ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی ساجا، تیمەکانی یەژا ستارمان بە چەکی قورس لە گردی شەهید سیپان لە داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزا دران.
ڕۆژی ١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادل لە ناوچەی چەمجۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵێک داگیرکەر و لێیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
لە ١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، تیمە گەڕۆکەکانمان داگیرکەرانیان لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید عەگید کردە ئامانج. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
لە ١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمجۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لەم چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزا دراون و ٢ داگیرکەر بریندار بوون.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ساواش مەراش لە شەڕی خابور؛
لە ١٧ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٨:٥٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی تاکەکەسی داگیرکەرانیان کردە ئامانج.
ڕۆژی ١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٥٠ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە بەسەر ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدیدا دەسوڕایەوە لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە خرایە خوارەوە.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛
لە ١٧ی ئەیلولدا ٤ جار سەنگەرەکانی شەڕ بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی لە ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و گردی ئێف ئێم بۆردومان کران.
لە ١٧ی ئەیلول لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی ناوچەی شەهید فەلات، شەهید سەرخوەبوون و شەهید باهۆز ١١ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ١٧ی ئەیلولدا ناوچەی سنین لە خواکورک و گردی جودی و دەوروبەری ئاوی زێ ٥ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.
لە ١٧ی ئەیلولدا ناوچەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، سیدا، ساجا، شەهید فێداکار، گردی هەکاری، گردی جودی، گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدی ٤٧ جار بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ١٧ی ئەیلولدا ناوچەکانی بەرخۆدانی سیدا، گردی هەکاری، گردی جودی و گردی ئێف ئێم دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ١٧ی ئەیلولدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودیدا سوڕانەوە."
ف.ق