هەپەگە: ٨ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی سەر بە زاپ چالاکییان ئەنجامدا و ٨ سەربازی تورکی داگیرکەرییان بە سزاگەیاند. کامێرایەکی چاودێری لەناوبرا و گورز لە حەفارەیەک و سەنگەرێک وەشێندرا.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لەهەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

١١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٢:٣٠ بە چەکی قورس لە هەلیکۆپتەرێک هاتنەدەست کە دەیویست بچێتە گۆڕەپانی شاخی جودی. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ بە تاکتیکی نیشانشکێنی کامێرای چاودێری حەراری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لەناوبرا.

١٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٤٥ و ١٥:٠٥ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

١٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ دوو جار بە تاکتیکی سابۆتاژ لەو داگیرکەرانە درا کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی پێشڕەوی بکەن و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.

١٠ی تشرینی دووەم لە نێوان کاتژمێر ٠٨:١٠- ١٧:٢٠ بە چەکی سوک، نیو ئۆتۆماتیک و قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا، لە چالاکیەکەدا ٦ داگیرکەر سزادران.

١٠ی تشرینی دووەم بە چەکی قورس لە حەفارەیەکی داگیرکەران کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بەرەوپێش بچن، لە ئەنجامدا حەفارەکە گورزی بەرکەوت و لە گۆڕەپانەکە دوورکەوتەوە.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا، گازی کیمیایی و فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛

٩ی تشرینی دووەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای هەرێمی زاپ ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

١٠ی تشرینی دووەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ جار بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.

١٠ی تشرینی دووەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

١٠،٩ و ١١ تشرینی دووەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێش ١٥ جار بە گازی کیمیایی و ٢ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٠ و ١١ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ١ جار، گۆڕەپانی گوندی شێلازێی مەتینا ١ جار و گۆڕەپانەکانی گۆشین و شاخی شەهید هاواری هەرێمی خواکورک ٣ جار بە گشتی ٥ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٠،٩ و ١١ی تشرینی دووەم بە هەلیکۆپتەر هەرێمەکانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و خواکورک بۆردومان کران.

١٠،٩ و ١١ی تشرینی دووەم هەرێمەکانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک بۆردومان کران".

هـ . ب