هەپەگە بە رێزەوە یادی شەهیدانی گارەی بەرزڕاگرت
هەپەگە ٥ گەریلای بەبیرهێنایەوە کە ساڵی ٢٠١٩ لە گارە شەهیدبوون و رایگەیاند، "تا کۆتا هەناسە پەیوەست و دڵسۆزی نەریتی بەرخودانی پارتەکەمان پەکەکە بوون".
هەپەگە ٥ گەریلای بەبیرهێنایەوە کە ساڵی ٢٠١٩ لە گارە شەهیدبوون و رایگەیاند، "تا کۆتا هەناسە پەیوەست و دڵسۆزی نەریتی بەرخودانی پارتەکەمان پەکەکە بوون".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلایانەی لە گارە شەهیدبوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"پارتەکەمان پەکەکە کە لە دژی داگیرکەری و کۆلۆنیالیزم هیوای ئازادی گەلەکەمانە، بە تێکۆشانی نیو سەدەی خۆی گەلەکەمانی لە لەناوچوون رزگار کردووە، کارێکی کرد کە ئیرادە و ویستی ئازادی بگەشێتەوە. لەم تێکۆشانە ئەفسانەییەدا بە دەیان هەزار شەهید دراون. گەلەکەمان گەیشتە راستی گەلی شەڕکەر. لە رۆژئاوا تا رۆژهەڵات لە باشور تا بوکری کوردستان گەلەکەمان بەردەوام هەڵسایە سەرپێ و بە بەهێزی خاوەنداری لە تێکۆشانمان کرد. گەلەکەمان بەنرخترین رۆڵەکانی ناردە ناو ریزەکانی تێکۆشان، بەو بڕوایەی کە ئازادی بە بێ قوربانیدان نابێت، گیانبازی گەورەی کرد.
هاوڕێیانمان زیلان، رۆژ، باز، ژێهات و عەلیشێر وەک بەنرخترین رۆڵەکانی گەلەکەمان بە داخواز و بڕیارداری گەورەوە بەشدارییان لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد، لە هەموو گۆڕەپانێکدا کە گەلەکەمان پێویستیبوو تێکۆشان. بە تێکۆشانیان لە سەر هێڵی گیانبازی رەنجێکی گەورەیان کێشا، بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە ژێر گوشار قڕکردندا رزگار بێت. ئەو هاوڕێیانەمان تا کۆتا هەناسەیان دڵسۆزی نەریتی بەرخودانی پارتەکەمان پەکەکەبوون.
٢٩ی نیسانی ٢٠١٩ لە گۆڕەپانی چەمانکێی هەرێمی گارە لە ئەنجامی سیخوڕی نۆکەران و هاوکاران دوژمن، هێرش ئەنجامدرا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هاوڕێیانمان زیلان، رۆژ، بازا، ژێهات و عەلیشێر شەهیدبوون. وەک شوێنکەوتوانی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی ئەمە لە دوژمن و خائینان بکەینەوە، خوێنی شەهیدانمان بە فیڕۆ ناچێت. بەو هەستەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانی شەهیدمان، گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە پەیوەست و وەفاداری یادی ئەوان بین.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: زیلان ئامەد
ناو و پاشناو: سۆزدار ئۆسێ
شوێنی لەدایکبوون: دێرک
ناوی دایک- باوک: شاها- ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩/ گارە
ناسناو: رۆژ قامیشلۆ
ناو و پاشناو: خەزال محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ
ناوی دایک- باوک: مەحفوز – محەمەد ئەمین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩/ گارە
ناسناو: باز مۆردەم
ناو و پاشناو: ئەمرە دۆکونەر
شوێنی لەدایکبوون: رحا
ناوی دایک- باوک: تورکان- ساڵح
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩/ گارە
ناسناو: ژێهات کۆپ
ناو و پاشناو: بیلال قرمزییڵدز
شوێنی لەدایکبوون: موش
ناوی دایک- باوک: فەهیمە - ساڵح
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩/ گارە
ناسناو: عەلیشێر ئامەد
ناو و پاشناو: عومەر کارابوڵوت
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: رەمزیە - مەحمود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩/ گارە
هـ . ب