هەپەگە: چاڤڕێ گەلهات شەهید بوو
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکرا کرد و دەڵێت: "بۆ سەرکەوتنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، ڕەنجێکی مەزنی دا".
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکرا کرد و دەڵێت: "بۆ سەرکەوتنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، ڕەنجێکی مەزنی دا".
ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، بەم جۆرەیە:
"هاوڕێمان چاڤڕێ گەلهات ٤ ی تشرینی دووەم لە هەرێمی مەتینا لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بوو. هاوڕێمان چاڤڕێ، کە ژنێکی شۆڕشگێڕی بۆتان و عاشقی ئازادی بوو، لە ژیانی ٩ ساڵ شۆڕشگێڕییدا، بە هەڵوێستەکەی لەسەر هێڵی ئازادی ژن، بوو بە شەڕڤانێکی نموونەیی یەژاستار و جەنگاوەری پاژک. هەموو ڕۆژێک باوەڕی خۆی بە سەرکەوتن مەزنتر دەکرد و خۆی پێش دەخست. بۆ سەرکەوتنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، ڕەنجێکی مەزنی دا. هاوڕێمان چاڤڕێ، هاوڕێکانی خۆی زۆر خۆشدەویست، لە هەر شوێنێک بوایە سەرنجی ڕادەکێشا؛ بە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و کەسایەتییەکەی خۆشەویستی و ڕێزی هەموو هاوڕێکانی بەدەستهێنا.
هاوڕێمان چاڤڕێ لە ئەنجامی ڕووداوێکدا چووە نێو کاروانی نەمرانەوە، ئەمەش زۆر غەمگینی کردین. وەک هاوڕێکانی ڕایدەگەیەنین، شوێنی خەون و ئامانجەکانی دەکەوین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێ چاوەڕێ و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین. زانیاری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێمان چاڤڕێ گەلهات، بەم جۆرەیە:
ناسناو: چاڤڕێ گەلهات
ناو و پاشناو: شیلان باکشی
شوێنی لەدایکبوون: شەرناخ
ناوی دایک-باوک: نازەنین – عوسمان
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣/مەتینا