ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی دەرخست؛ دەوڵەتی داگیرکەری تورک سێ جار بە درۆن بۆردومانی گۆڕەپانێکی لە هەرێمی زاپ کردوە، لە نێوان ٢١- ٢٥ شوباتدا لە هەرێمەکانی گارە، خواکوڕک، زاپ و مەتینایی ٤١ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەبە جمو و جۆڵی هێزەکانی عێراق لە هەرێمەکە کراوە و هۆشیاریی 'ئاگاداری شەڕ ببن' دراوە.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:
"هێرشەکانی سوپایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درۆنی بۆردومانکەر و تەقەمەنی قەدەغەکراو:
٢٢ی شوبات لە هەرێمی ڕۆژئاوایی زاپی شەهید دەلیل سەنگەرەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی سێ جار بە درۆنی بۆردومانکەر بۆردومانکراوە.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک:
٢١- ٢٥ی شوبات لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی دەشتی کافیا، نەقەبا خێری، شاخی زەنگل، شاخی ڕشید، سێدار ٩ جار، لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل گۆڕەپانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ٢٣ جار، لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانی سنین، خنێرەی ژور، ئاوی لۆلان، کۆلیت ٥ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی سەری مەتینا یەک جار؛ بە گشتی ٤١ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکراون.
لەم ڕۆژانەی دوایدا هێزەکانی عێراق بە ناویی 'هێزیی سنور' هێنراونەتە هەندێک گۆڕەپانی هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین، لە هەرێمەکانی پاراساتنی میدییان کە شەڕکردن تێیدا قورسە. ئەو جێگانەیی کە هێزە عێراقییەکان هەوڵی پێگەیشتنی دەدەن، چەندین کیلۆمەتر دورن لە سنوری فەرمی دەوڵەتی عێراق و دەوڵەتی تورکیاوە. لە ناو باشوری کوردستان لە ئێستادا شەڕێکی قورس ڕودەدات لە نێوان گەریلا و سوپایی داگیرکەری تورک. ئێمە لە دژی هێزی عێراقی نین کە پاراستنی سنور بکات، بەڵام ئەو جێگاییەی کە بۆی هاتوون هێڵی سنوری نیە. بۆیە لەو جموجوڵانە تێدەگەین کە هەندێک هێزن خەریکی هەندێ یاریکردنن. باشتر دەبێت کە هێزەکانی عێراق ئەم ڕاستیە بزانن و ئاگاداری شەڕبن لەو گۆڕەپانەندا و بەپێی ئەوە بجوڵێنەوە."