هەپەگە: فەرماندەی فیدایمان شێخ مووس ملازگر شەهیدبوو

هەپەگە وتی: "ئەندامی فەرماندەی ئیلایەتی سەرحەد، فەرماندی فیدای ئاپۆی شێخ مووس ملازگر لە ١٨ی حوزەیران لە شەڕی دژ بە سوپای داگیرکەری تورکدا، هەتا کۆتا هەناسەی ژیانی فەرماندارێتی شەڕیکرد و بە قارەمانێتیەوە شەهیدبوو."

ڕاگەیاندراو سەبارەت بە شەهید

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە وتی: "میلیتانی ڕەنجدەری پەکەکەمان، ئەندامی فەرماندەی ئیلایەتی سەرحەد، فەرماندەی فیدای ئاپۆی هاوڕێ شێخ مووس ملازگر لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا لە گۆڕەپانی گلداخ بە قارەمانێتیەوە لە شەڕکردنی دژ بە سوپای داگیریکەری تورک شەهیدبوو."

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەکەدا هاتووە: "ڕۆڵەی بوێری گەلی سەرحەدمان هاوڕێ شێخ مووس، لەسەر ڕێچکەی قارەمانانی بەرخۆدانی مێژووی گەلی سەرحەد؛ فەرزەندە بەگ، سەیدخان کر، ئیحسان نوری پاشا، خالد جبری، کەرەم قۆلاخاسی و برۆی حەسەکە تێلیلەر هەنگاوی نا. لە بەرامبەر دوژمندا سەری دانەنواند، نادادی قبوڵنەکرد، ویستی ئازادی وڵاتەکەمان بوو، وە تۆڵەی قڕکردنەکانی گەلەکەمان لە دووژمنی کرد بە ئامانجی بنەڕەتی ژیانی. هاوڕێمان شێخ مووس بە کەسایەتی بەرخۆدێر و وڵاتپارێزییەوە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بەشداری ناو ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوو."

هەر لە ڕاگەیانداوەکەی ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگەدا ئاماژەش بەم شتانەکراوە:

"هاوڕێمان شێخ مووس فەرماندەیەکی بوێری ئاپۆی بوو کە لە دۆڵەکانی ئاگرێ پریشکی ئاگری تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمانی گەشترکرد و ئاڵای ئازادی بەرزکردەوە. بەم باوەڕ و ئیرادەمانەوە بەڵێن دەدەین لەسەر بنەمایەکی دروست خاوەنداری لە یادکردنەوەی هاورێمان شێخ مووس بکەین. سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان شێخ مووس، تەواوی گەلی سەرحەدی قارەمان و گەلی کوردی وڵاتپارێزمان دەرەبڕین.

زانیارییەکان سەبارەت بە هاوڕێی شەهیدمان شێخ مووس بەم شێوەیە:

ناسناو: شێخ مووس ملازگر

ناو و پاشناو: یەلماز ئۆنەر

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: مەلەک- حاجی ئەحمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ سەرحەد."

***