هەپەگە: گۆڕەپانەکانی گەریلا ٧٩ جار بۆردومان کران

سوپای تورکی داگیرکەر ٧٩ جار بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومانی گۆڕەپانەکانی گەریلایان کرد.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی بەم جۆرەیە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هێزەکانمان بەردەوامە. زانیاری بەرفراوان لەسەر هێرشەکان بەم جۆرەیە:

'٦ی ئادار لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی مەتیا، لە گۆڕەپانەکانی شاخی شەهید کاموران، شاخی شەهید حەقی و دەوروبەری چەمی لۆلان لە خواکورک و لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدا و چەمچۆ سەنگەرەکانی بەرخودانمان بە کاتیوشا، هاوەن و چەکی قورس ٧٩ جار بۆردومان کران".

هـ . ب