هەپەگە: گورز لە سکۆرسکیەک وەشێنرا، ٣ داگیرکەر سزادران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە چالاکی هێزەکانی هەپەگەدا ٣ داگیرکەر سزادراون، ٤ داگیرکەریش برینداربوون و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێنراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە چالاکی هێزەکانی هەپەگەدا ٣ داگیرکەر سزادراون، ٤ داگیرکەریش برینداربوون و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێنراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوەکردووە، "لە چالاکی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادراون، ٤ داگیرکەریش برینداربوون و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێنراوە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپای تورکی داگیرکەر ٤ جار بە بۆمبی قەدەغە، ٢١ جار بە چەکی کیمیایی و گازی بیبەر، ١٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٦٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە دەیان جاریش بە کاتیشا، تانک و چەکی قورس گۆڕەپنەکانی بەرخودانی بۆردومان کردووە".
هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشەکانی داگیرکەران ئەم زانیارییەیدا:
"لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا لە داگیرکەرانیاندا.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ و ١٧:٠٠ داگیرکەران لەوکاتەی کە هەوڵیاندا بچنە ناو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە تاکتیکی سابوتاژ و چەکی قورس لێیان درا. لەو چالاکییانەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکیش برینداربوو.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا:
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠دا تیمە گەرۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیان دا.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠ کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بۆردومان بکەن، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. دوای چالاکییەکە داگیرکەران ناچاربوون تا ئاستێک بکشێنەوە.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠ دیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لەو داگیرکەرانەیان دا کە کۆببوونەوە. لەو چالاکیەدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەریش برینداربوون.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سوڕانەوە. کاتێک هەلیکۆپتەرەکە هەوڵیدا سەربازەکان دابەزێنێت، تیمە گەڕۆکەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکەیان د. هەلیکۆپتەرەکە گورزی بەرکەوت و ناچاربوو لە گۆڕەپانەکە بکشێتەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا و سەنگەرەکانی شەڕی شەهید خورسی لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا، ٤ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٢:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلاتی گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٨ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لە نێوان ١١:٤٠ بۆ ١٨:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ١٣ جار بە چەکی کیمیایی و گازی بیبەر بۆردومان کران. داگیرکەر لە بەردەم سەنگەرەکانی شەڕ پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێلیان سوتاند و بە ئامێری هەوا رووی دووکەڵە ژەراوییەکەیان کردە ناو سەنگەرەکانی شەڕ.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ٢٥ی تشرینی یەکەمدا گۆڕەپانی مام حەسەن، گوندی بلمەندێ، گوندی چەمرۆبۆتکی، گوندی شکەفتیان و گوندی بێی، دەوروبەری چەمی زێ و شاخی بەهار لە گارە ١٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا، کارکەر، کوڕەژارۆ، شەهید فەداکار، شاخی هەکاری، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٦٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بە دەیان جار بۆردومان کران.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم بەسەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و چەمچۆوە درۆن سوڕانەوە.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم سوپای تورک هەوڵیدا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بە حەفارە و شۆفڵ بڕوخێنێت".
هـ . ب