هەپەگە: هاوڕێمان رووبار لە ڕوحا شەهید بوو
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە ڕوحا شەهید بووە و وتی، "هاوڕێمان رووبار بە تێکۆشانی ١٢ ساڵەی داستانی خۆی بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن و مەشغەلی رێگەی هاوڕێکانی."
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە ڕوحا شەهید بووە و وتی، "هاوڕێمان رووبار بە تێکۆشانی ١٢ ساڵەی داستانی خۆی بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن و مەشغەلی رێگەی هاوڕێکانی."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکێ بەم شێوەیەیە:-
"هاوڕێمان رووبار هەبوون ٧ی کانونی یەکەم لە گوندی حاجیلەری ناوچەی هەواگی روحا شەهید بوو.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:-
ناسناو: رووبار هەبون
ناو و پاشناو: فەرهاد تونچ
شوێنی لەدایکبوون: روحا
دایک و باوک: رەمزیە و کەمال
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ / روحا
هەپەگە هەروەها باسی لە خەبات و تێکۆشانی شەهید رووباری لە ریزەکانی هەپەگەدا کرد کە جگە لەوەی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا خەبات و تێکۆشانی کردووە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٤دا کاتێک چەتەکانی داعش هێرش دەکەنە سەر مەخمور و کەرکوک، بەشداری لە گروپی پاراستنی گەریلا بووە لە مەخمور و کەرکوک و لەدژی چەتەکانی داعش بۆ پاراستنی باشوری کوردستان جەنگاوە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا هەپەگە وتی، "هاوڕێمان رووبار بە تێکۆشانی ١٢ ساڵەی داستانی خۆی بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن و مەشغەلی رێگەی هاوڕێکانی. لە تێکۆشانی ئازادیدا هەردەم یادی دەکرێتەوە. لەسەر ئەم بناغەیە سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای شەهید رووبار، خەڵکی وڵاتپارێزی روحا و هەموو گەلی کورد دەکەین."
ف.ق