هەپەگە: هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل شەهیدبوون

هەپەگە رایگەیاند: "گەورەترین ئامانجی هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل ئەوەبوو کە ببنە هاوڕێی باشی رێبەر ئاپۆ. ویستیان ببنە ئەو گیانبازانەی کە ئازادی گەلەکەیان مسۆگەر دەکەن. بە رەنج و بەشداربوونی خۆیان بە ئازایەتی لە گۆڕەپانی شەڕدا، گەیشتە ئەو ئامانجەیان".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاندووە: "٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هێرشەکانی دوژمندا بۆ سەر هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ هاوڕێیانی بەنرخمان هاڤین گابار و دەلیل تۆڵهەڵدان شەهیدبوون".

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل وەک شێوازێکی ژیان بە گیانبازییەوە ژیان. لە هەموو ساتێکدا کە هەناسەیان دەدا، بە گوێرەی پیرۆزی گیانبازی ژیان. هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل بەو پەڕی خۆشەویستیەوە بەشدارییان لە ژیانی ئازاددا کرد، لە ناخی خۆیاندا خاوەن گیانبازی، رەنج، ئازایەتی، خاکیبوون، کەسایەتیەکی قووڵ، ورەی پتەو و هێزی وەستانەوە بەرامبەر هەموو جۆرە دژوارییەک بوون. کاریگەریشیان لە سەر هاوڕێیانیان دانا و ئەو ژیانەیان گەورەتر کرد. هاوڕێیانمان لە هەر ناوچەیەک بووبن، سەرنجەکانیان بۆلای خۆیان رادەکێشا. بە کەسایەتی جەوهەری خۆیان جێگەیان لە دڵی هەموو هاوڕێیانیاندا کردەوە. گەورەترین ئامانج و ئاواتی هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل ئەوەبوو کە ببنە هاوڕێیەکی باش بۆ رێبەر ئاپۆ. ویستیان ببنە گیانبازێک کە ئازادی گەلەکەی مسۆگەر دەکات. بە رەنج و بەشداربوونی خۆیان بە ئازایەتی لە گۆڕەپانی شەڕدا، گەیشتنە ئەو ئامانجەیان.

وەک هاوڕێیانیان، ئێمە بەڵێن دەدەین کە بەردەوام لە سەر رێگەی هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل، هەست بە بەرپرسیارێتی بکەین، بۆ ئەوەی ببینە شایەنی ئەوان و شەڕی ئازادی بە گیانبازی ئاپۆیی بگەیەنینە ئەنجام. بەو هەستەوە سەرەخۆشی لەگەلی وڵاتپارێزی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان دەکەین.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێی شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: هاڤین گابار

ناو و پاشناو: جانان ئۆرال

شوێنی لەدایکبوون: ئایدن

ناوی دایک- باوک: رەحمەت عەبدولعەزیز

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ

 

 

ناسناو: دەلیل تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: عیسا قەهرەمان

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک- باوک: کەمالی- ئاغابەی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ

هـ . ب