هەپەگە: هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە

هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و تایبەت بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە، هەپەگەش ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکانەوە زیانی ماددی بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بڵاو کردەوە، کە لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

هەرێمی ئاڤاشین لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەل

ڕۆژی ١٧ی مانگی ١٠ کاتژمێر ٠٨:٣٠ ، ٠٩:٢٠ و  ١١:٢٠ خولەک سوپای داگیرکەری تورک تەقەمەنی بۆمبی بەسەر مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلدا باراند.

ڕۆژی ١٢، ١٣ و ١٧ی ئەم مانگەش لە هەرێمی خواکورک، مەیدانی گردی شەهید قارەمان، گردە شەهید بێریتان، سنینێ و بەربزن بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

ڕۆژی ١٣ و ١٦ی ئەم مانگە لە هەرێمی ئاڤاشین، گۆڕەپانی دۆڵی کۆنفرانس و وەرخەل بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

١٦/١٠ کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە هەرێمی زاپ، مەیدانی زێڤێ و وەرخەل بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

هەمان ڕۆژ لە کاتژمێرەکانی ٠٨:٠٠ و ٠٩:٣٠ لە هەرێمی مەتینا، هێلیکۆپتەری جەنگی بەسەر هێڵی قاشورا سووڕانەوە، هەر لە ١٦ی ئەم مانگە لە کانی ماسی لە سنووری ئامێدی لە دەوروبەری گوندی ئەدنێ، دەشیشێ و سەرار و قەلای قومرییە و کۆردیینە بە هێلیکۆپتەری جەنگیی و لە سنووریشەوە بە مووشەک بۆردوومان کرا، بەهۆی بۆردوومانەکەشەوە زیانی ماددی بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوت.

ڕۆژی ١٦ و ١٧ی مانگی ١٠ کاتی سەرلەئێوارە، هێلیکۆپتەری جەنگیی بەسەر هەرێمی ئاڤاشین لە مەیدانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سلێمان، گردی سوور و گردی سپی سوڕانەوە.

١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:٣٠-٠٣:٠٠ هەرێمی قەندیل گردی ئاراسینێ لە مەیدانی کارۆخ بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.”

ف.ق