هەپەگە: هێزەکانمان لە گردی قەرتەل بە دەیان جار لە داگیرکەرانیاندا

گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار بە دەیان جار لە سەربازانی داگیرکەری تورکیاندا کە ویستیان لە گردی قەرتەل پێشڕەوی بکەن. ٢ سەرباز سزادران. داگیرکەران کە لەبەرانبەر چالاکی گەریلاکان بێچارە بوون، بە چەکی کیمیایی هێرشیان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

"لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی قەرتەلی هەرێمی ئاڤاشین:

بە گوێرەی راگەیەندراوی هێزەکانی پاراستنی گەڵ هەپەکە گەریلاکانیان لەگەڵ گەریلاکانی یەژاستار رووبەڕوی هێزەکانی داگیرکەر بوونەتەوە و دەڵێت: لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی قەرتەل لە هەرێمی ئاڤاشین سەر لە ئێوارەی رۆژی ٢١ی ئەم مانگە، فڕۆکەی شەڕ و بارەگاکانی سەرسنور بە سەختی بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوێنێ بەیانیەکەی هێزەکانی داگیرکەر کاتێک دەیانویست روو لە ناوچەی گردی قەرتەل بڕۆن لەگەڵ هێزەکانمان ڕوبەڕوو بونەوە و شەڕێکی قورس ڕوویدا، هێزەکانمان بە دەیانجار لە ناوچەکە لە داگیرکەرانیاندا بە هۆی ئەوەی نەیتوانی بچێتە ناوچەی بەرخۆدانەوە هێزەکانی داگیرکەر تاوانی شەڕی ئەنجامدا و نۆجار چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی بەکارهێنا.

ئاماژە بە هێرشی گەریلاکان دەکات بۆ سەر داگیرکەران کە بەلایەنی کەمەوە سێ داگیرکەر سزادراون و ژمارەیەکیش برینداربوون، باسی لەوەشکردووە، هەمان رۆژ و ئەمڕۆش سەر لە بەیانی هێزەکانی داگیرکەر بە گازی ژەهراوی هەشت جار هێرشیان ئەنجامدا، تا بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوەکەش شەڕ لە مەیدانی قەرتەل بەردەوامە لە کاتێکدا لە شەوی ٢٢ی مانگەوە هێزەکانی داگیرکەر دەیانەوێت بە بە کارهێنانی چەکی کیمیایی بچنە مەیدانەکە.

هێرشەکانی سەر بۆتان تێکشکێنران

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باسی لەوە کردووە، هێزەکانی داگیرکەر لە هەرێمی بۆتان گەریلاکانیان کردووەتە ئامانج و ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان ئەنجامدا، بەڵام هێزەکانی گەریلا توانیویانە ئۆپەراسیۆنەکە پوچەڵ بکەنەوە، بە هۆی ئەوەی هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا بە ناچاری پاشەکشەیان کرد.

لە بارەی وردەکاریەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە باسی لەوە کردووە لە ٣٠ مانگی ئاب هێزەکانی داگیرکەر لە دەڤەری چەلێ بوکا و تۆرانس کە دەکەوێتە کاتۆ ژیرکایی ناوچە شرناخ، بەڵام بە بێ ئەوەی دەستکەوتێک بەدەست نهێنن هێزەکانی داگیرکەر پاشەکشەیان کردووە.

هەپەگە باسی لە شکستی چەند ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی داگیرکەران کردووە لە مانگی ئەیلولدا و دەڵێت لە تەواوی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا بە بێ ئەوەی ئەنجامێکی بەدەست هێنابێت ناچاربووە بکشێتەوە.

ف.ق