هەپەگە: لە بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە

هەڕێمەکانی پاراستنی مەدیا چوار رۆژە لە زەوی و ئاسمانەوە بە دەیان جار بۆردومان کراون. هەپەگە رایگەیاند، "لە بۆردومانەکاندا هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانیان نەکەوتووە".

لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا هێندەی هێزەکانمان توانیویانە روونی بکەنەوە ٤٠ جار بە فرۆکەی شەڕ ، ٢٢ جاریش بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ٤ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران. سوپای تورکی داگیرکەر بە خستنەڕووی ژمارەی ٣، ١٥ و ٦ بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە زیانی گیانیمان بەرکەوتووە، بەڵام ئەو بانگەشەیە بە تەواوەتی درۆیە".

هەپەگە لەەبارەی  چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"لە هەرێمی خواکورک؛

١ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە گۆڕەپانی لۆلان هێزەکانمان لە بەرامبەر جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان هاتنە دەست. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان، هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوو لە گۆڕەپانەکە دووربکەونەوە.

لە هەرێمی مەتینا؛

٣ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێ هێزەکانمان دەستوەردانیان بەرامبەر ئەو هەلیکۆپتەرە هێرشبەرانە ئەنجامدا کە گۆڕەپانەکەیان بۆردومان دەکرد. دوای دەستوەرانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون لە گۆڕەپانەکە دووربکەونەوە.

٣ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ درۆنێک لە رێگەی نیشانەشکێنەوە خرایە خوارەوە.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٩ی ی ئاب کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی کامێرایەکی چاودێری حەراری داگیرکەران بە نیشانەشکێنی لەناوبرا. ئەو چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودنای شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا، سیستمێکی رادار لەناوبرا و گورز لە مۆڵگەیەک وەشێندرا.

٣١ی ئاب کاتژمێر ١٤:٤٧ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا رادار و مۆڵگەیەکی داگیرکەران لەناوبرا.

١ی ئەیلول کاتژمێر ٠١:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە روویان کردبووە تونێلەکانی شەڕی ئێمە بە چەکی سوک چالاکی ئەنجامدرا.

١ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە مۆڵگەیەک وەشێندرا.

٤ی ئەیلول کاتژمێر ٠٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. گورز لە مۆڵگەیەک وەشێندرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٣ی ئاب لە گۆڕەپانی بەرخودای شاخی ئامێدی تونێلەکانی شەڕی ئێمە جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

١ی ئەیلول تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغە و جارێکی دیکەش بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

١ی ئەیلول تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

لە نێوان ٣١ی ئاب و ٣ی ئەیلولدا لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، کەندەکۆلا، قەلە، بەربزن، شاخی مەسکەن، لۆلان ١٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی مێرانێ، یەکماڵ، دێریک، دێرەشێ، رەبینێ، شاخی کون، مام نێچیر، زێڤکێ ٩ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٣ جار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی شێخ ناسر، سورەدێ، سورەگوڵێ، بێپاڵان، زەرگەلێ ١٢ جار، بە گشتی ٤٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە نێوان ٣١ی ئاب و ٣ی ئەیلولدا لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی دەرگەلێ و سەرێ مەتینا ٩ جار و لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی سنین، شاخی شەکیف، شەهید شەریف ١٣ جار، بە گشتی ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".