هەپەگە: لە بەرەی پێشەوەدا بە شێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، " لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە سوپای داگیرکەری تورک بەرەو رۆژئاوای زاپ بە فراوانی دەستیپێکرد دا، هاوڕێکانمان ئارمانج و رەوشەن لە بەرەی پێشەوەدا بە شێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٢ گەریلای یەژەئاستار کە شەهید بوون راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"بەرخۆدانی داستانی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی داگیرکەران بەڕێوەی دەبەن، بە رەنج و فیداکاریەکی گەورەوە بەردەوامە. هێزەکانی یەژەئاستارمان کە پێشەنگایەتی بەرخۆدانەکە دەکەن، بە تێکۆشانیان گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدەن و رێگە بە داگیرکەری نادەن. هەڤاڵان ئارمانج و رەوشەنیش کە میلیتانی نمونەی هێڵی ئازادی ژن بوون و بە بەشداری فیدایی خۆیان لەم تێکۆشانە مێژووییەکا، گورزی گەورەیان لە دوژمندا و شەهید بوون. جارێکی دیکە بەڵێنی دڵسۆزیمان بۆ شەهیدان دووبارە دەکەین و بەڵێن دەدەین کە میراتی تێکۆشانیان فراوانتر دەکەین و خەیاڵی شەهیدانمان کە ئازادیە جێبەجێ دەکەین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارمانج ئارین

ناو و پاشناو: ئاینور ئاتلی

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک:  رەحیمە و عەبدوڵلا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ ئایاری ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: رەوشەن هێڤی

ناو و پاشناو: دیلان ئاڵدان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک:گوڵستان و عەبدولموراد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ ئایاری ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ئارمانج ئارین

*

رەوشەن هێڤی

هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی هەردوو شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کردووە، هەروەها وتی، " هاوڕیمانمان ئارمانج و رەوشەن لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای داگیرکەری تورک لە رۆژئاوای زاپ، بوون بە یەکێک لەو هاوڕێیانەی کە لە بەرەی پێشەوەی جەنگدا لەدژی دوژمن بە فیداکاری شەڕیان کرد."

هەپەگە دەشڵێت، " هەڤاڵانمان کە لە هەنگاوی جەنگی خابووری شەهید ساڤاش مەرەشدا جێگیر بوون، لە چالاکیەکاندا کە گورزی گەورەیان لە دەژمندا بە شێوەیەکی چالاک شەڕیان کرد. بەڵێن دەدەین کە ئێمە تێکۆشانی هەردوو هەڤاڵانمان گەورەتر بکەین. ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بە تایبەتی ئامەد و خانەوادەی هێژایان دەکەین."

ف.ق