هەپەگە: لە گەڤەر ٦ داگیرکەر سزادران و زرێپۆشێکیش تێکشکێنرا

هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی یەژاستار لە دژی کاروانێکی سەربازیی داگیرکەران لە گەڤەر چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی جۆری کیرپی تێکشکێنرا و ئەوەندەى روون بووەتەوە ٦ داگیرکەر سزادراون و ١٠ی تریش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکان و چالاکییەکانی گەریلاوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا؛

لە ٢٧ی تەممووز لە ناوچەى خواکورک لە دژی داگیرکەران لە نێوان ناوچەکانی شاخی شەهید دەروێش و گوندی خەلیفان، کە لە جموجوڵدابوون، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە شێوازی سابوتاژ چالاکییان لە دژ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا بە لانیکەمەوە داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٢٧ی تەممووز و لە کاتژمێر ١١١:٣٠٠ دا لە جۆلەمێرگ هێزەکانی یەژاستارمان لە دژی کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر، کە لە ناوچەى گەڤەرەوە دەڕۆیشت بۆ بنکەى سەربازیی وارگەنما و خستبوونیانە ژیر کۆنترۆڵی خۆیان، لە نێوان گوندی بانێ و یەکماڵی خواروودا بەشێوەی سابوتاژ چالاکییەکیان لە دژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییە سەرکەوتوانەیەدا زرێپۆشێکی جۆری کیرپی تێکشکێنرا و بەلانیکەمەوە ٦ سەربازی داگیرکەر سزادران و ١٠ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

دوای چالاکییەکە، سوپای تورکی داگیرکەری رێگاکانی نێوان ناوچەى گەڤەر و شەمزینان و یەکماڵی خواروو بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ داخست، لەو ماوەیەدا کوژراو و بریندارەکان و پاشمانی زرێپۆشە تێکشکێنراوەکەى لەو ناوچەیەدا برد.

لە ناوچەى ئاڤاشین؛

لە ٢٧ی تەممووز لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٠٠:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى گرێ سۆر و لە کاتژمیر ٠١:٠٠ دا لە ناوچەى وەرخەل بە تەقەمەنی و بۆمب تونێلەکانی شەڕی بۆردومان کرد.

لە ٢٧ی تەممووز لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٠٠:٣٠ کۆپتەر بە ناوچەى مەرڤانۆس، نانیستا و تابوری عەرەبەکان دا سوڕایەوە و لە ناوچەى وەرخەل تونێلەکانی شەڕ بە کۆپتەر هێرشیان کرایە سەر و بۆردومان کران.

لە ٢٧ی تەممووز لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ بۆ ٢٣:٣٠ بناری خانتوور لە ناوچەی حەفتانین بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا. بەو هۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر لە ناوچەکە کەتەوە و ئاگرەکە تا ئێستاش بەردەوامە.

لە ٢٧ی تەممووز ناوچەى شەکیف لە خواکورک لەلایەن بنکە سەربازییەکانی سەرسنوورەوە بە تۆپی ئۆبیس و هاوەن بۆردومان کران. هەر ئەو رۆژە و کاتژمێر ١٦:٣٠ بۆ ١٧:٣٠ ناوچەى شەکیف و سنین بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومان کران. لە کاتژمیر ٢١:٠٠ دا دووبارە ناوچەى شەکیف بە کۆپتەری جەنگی بۆردومان کرایەوە.

لە ٢٧ی تەممووز لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ بۆ ٠٠:٣٠ کۆپتەر بە ناوچەکانی جیلۆی بچووک و تیپی تی لە زاپ دا سوڕانەوە. لە هەمان کاتژمێردا سوپای تورکی داگیرکەر هێزەکانی خۆی لە شاخی شەهید سەرخۆبوون گۆڕی و ناوچەى تیپی تی بە کۆپتەری جەنگی بۆردومان کرد.

لە ٢٧ی تەممووز لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر هێزەکانی خۆی لە شاخی کۆردینە، شاخی ئازاد و ملەى شاخی شازاد لە ناوچەى مەتینا بە کۆپتەر گۆڕی.

لەو هێرش و بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".

ژ.ت