هەپەگە: لە حەفتانین داگیرکەرێک سزا درا
هەپەگە رایگەیاند، لە هەرێمی حەفتانین لە ٢١ی تشرینی دووەمدا هێزەکانی گەریلا لە یەکەیەکی شاراوەی داگیرکەرانیاندا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک کوژرا و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون.
هەپەگە رایگەیاند، لە هەرێمی حەفتانین لە ٢١ی تشرینی دووەمدا هێزەکانی گەریلا لە یەکەیەکی شاراوەی داگیرکەرانیاندا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک کوژرا و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و هاوکات چالاکی گەریلاکاندا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە :
"لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان لە بەرواری ٢١ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٢:١٥ خولەک لە ناوچەی خانتوری سەر بە هەرێمی حەفتانین، هەستیان بە یەکەیەکی شاراوەی داگیرکەران کرد کە لە گردی سوئیقەست جێگیر ببوون. هێزەکانمان دوای ماوەیەک لە چاودێریکردنیان، گورزێکی قوڕسیان لێدا. داگیرکەرێک سزا درا و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون.
ئەو ئۆپڕاسیۆنەی سوپای داگیرکەری تورک لە ١٤ی تشرینی دووەم لە ناوچەکانی بێداو و کنیانش و گردی شەهید مونزور و دۆڵا بیرا و دەوروبەری گوندی نێروەی سەر بە هەرێمی زاپ دەستپێکردبوو، لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا کۆتایی پێهات.
١٩ی تشرینی دووەم لە بەرواری ١٣:٥٠ و ١٨:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی سێدارای سەر بە هەرێمی گارەیان بوردومان کرد."
ز.ش