هەپەگە: لە هێرشە ئاسمانییەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت

دوای ئەو چالاکییە فیداییەییەکەی سەر وەزارەتی ناوخۆی تورک ئەنجامدرا، هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر بوو. شەوی ٣ی تشرینی یەکەم ٧ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە گۆڕەپانەکانی گەریلا بۆردومان کران، هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانی گەریلا بێ زیانبوون.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

"سوپای تورکی داگیرکەر شەوی ٣ی تشرینی یەکەم ٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیایان بۆردومان کرد. لەم بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوتووە. سوپای داگیرکەر تاوانی جەنگی ئەنجامدا ٢جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و ١٠ جار بە گازی کیمیایی و ٢٠ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن هێرشی کردە سەر ناوچەکانی گەریلا. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی سوپای تورک، هێزەکانمان چالاکی کاریگەریان ئەنجام داوە، لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەریان سزا دا و ٣ داگیرکەرەکەش بریندار بوون. سەرەڕای ئەوەش، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و خێمەیەک لەناوبران، هەروەها گۆرز لە کامێرایەکی حەراری دراوە.

زانیارییە بەرفراوانەکان لەسەر چالاکییەکان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەم شێوەیەن:

هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

رۆژی ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٥ و ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس ٣ جار لە داگیرکەران دراوە. لەم چالاکییانەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجام دراون، گۆرز لە ٢ سەنگەر دراوە.

ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێنی لە داگیرکەرێک درا کە چەکی ئەی ٤ ی بەکار دەهێنا و سزا درا.

رۆژی ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠ی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، خرایە خوارەوە و لە ناوبرا.

ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چالاکیەکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک بریندار بوو.

رۆژی ٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چاڵاکیەکی نیشان شکێنی لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بریندار بوو.

لە هەرێمی زاپ؛

ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بە چەکی قورس لە شۆفڵێک درا کە هەولی دەدا سەنگەرەکان بڕوخێنێت.

لە هەرێمی مەتینا؛

ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەلا بە چەکی قۆرس ٤ جار لە داگیرکەران دراوە. لەو چاڵاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا، داگیر کەرێکیش بریندار بوو. هەروەها خێمەیەکی داگیرکەران لەناو برا، گۆرز لە کامێرایەکی حەراری درا.

ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی  چارچەلا بە چاڵاکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا، لەئەنجامی ئەو چاڵاکییە دا داگیرکرێک سزا درا.

ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٤٠ ، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

رۆژی ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەلا بە چەکی قورس لە داگیر کەران درا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە گازی کیمیاویی و چەکی قەدەغەکراو؛

سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئورتێ لە هەرێمی مەتینا لە ٢ی تشرینی یەکەم ٧ جار بە گازی کیمیایی بۆردومان کران.  ئەو داگیرکەرانەی کە گازی کیمیایییان بەکارهێنابوو بە چەکی تاکەکەسی هێرشیان کرایە سەر و داگیرکەران ناچاربوون تا ڕادەیەکی دیاریکراو پاشەکشە بکەن. ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠ دوو جار بە چەکی قەدەغەکراو هەرێمەکە بۆردومان کرا. ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم ٣ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆمبی گازی بەکارهێنرا.

 لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەنگەرەکانی شەڕ لە ٣ی تشرینی یەکەم ١٦ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن بۆردومان کران.

لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەنگەرەکانی شەڕ لە ٣ی تشرینی یەکەمدا ٤ جار بە درۆنی بۆمڕێژکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٣ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شاخی رەشید، کانیسارک و شاخی زەنگیل ٣ جار، هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٣ جار، گۆڕەپانی ئەنزێی قەندیل جارێک بە گشتی ٧ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

هەرێمی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران".