هەپەگە: لە خەرزان تاوەکو ئاڤاشین ١٥ داگیرکەر سزادران
بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە. لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا لانیکەم ١٥ داگیرکەر سزادران.
بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە. لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا لانیکەم ١٥ داگیرکەر سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
لە بەدلیس ٨ داگیرکەر سزادران
١ی حوزەیران لە ناوچەی تەتوانی بەدلیس لەنێوان بارەگای سەربازی هۆپ و کرپمان لە گەلی ئۆرانس، لەدژی داگیرکەران کە نێو ئۆتۆمبێڵێکی ترانسێتدابوون، چالاکی ئەنجامدرا. سەرەتا بە رێبازی سابۆتاژ چالاکیەکە ئەنجامدرا. دواتر بە چەکی سووک لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئەفسەرێک و جێگرەکەی و بە گشتی ٨ داگیرکەر سزادران.
داگیرکەران دوای چالاکیەکە لە ناوچەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کرد. ٣ی حوزەیران لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی قۆڕس روویدا. داگیرکەران رایانگەیاند کە لەو شەڕەدا داگیرکەرێکیان کوژراوە و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون، بەڵام ئەو زانیاریانە راست نین، ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژراون. لەو شەڕەدا هاوڕێکانمان هێرش گارزان، عەگید چیاگەر و دژوار حەزەخ تا دوایین گولەیان شەڕیان کرد و بەرخۆدانێکی گەورەیان تۆمار کرد و شەهید بوون.
ئۆپەراسیۆنەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
هێزەکانی هەبەدەهە لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:
هێزەکانی هەبەدەهە ١٤ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٣٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی کۆردینە چالاکیان ئەنجامدا. بەرەی یەکەم لە سەنگەرەکانیاندا کە دوو داگیرکەری تێدا بوو. هەردوو داگیرکەرەکە سزادران و سەنگەرەکان لەناوبران. بەرەی دووەمین لە سەنگەرێکیدا کە کە داگیرکەرێکی تێدابوو، ئەو داگیرکەرەش سزادرا و سەنگەرەکە لەناوبرا.
دوای چالاکیەکەدا کە بە گشتی ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەری لەناوبران، داگیرکەران ئێوارە کاتژمێر ٠٩:٠٠ سەربازە کوژراوەکانیان بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوورخستنەوە.
١٥ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٢٠ لە بناری گەلی میلیتان، لەدژی داگیرکەران کە بۆسەیان دانابوو بە رێبازی سویقاست چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
١٤ی حوزەیران کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە گۆڕەپانی ئۆرێ، سەرەرو و کۆردینە بە هەلیکۆپتەر هێرش ئەنجامدرا. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئاگر بە نێوچەکە کەوت و ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
١٤ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٣٠ و ٢٣:٠٠ لە هەرێمی دەرارێ هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد.
بە سابۆتاژ لە داگیرکەراندرا، ٢ داگیرکەر سزادران
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:
١٤ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٨:٠٠ و ١٩:٣٠ لە گۆڕەپانی باسیا و ستونێی هەرێمی ئاڤاشین بە ئۆبۆس و هاوەن هێرش ئەنجامدرا. کاتژمێر ٢٠:١٠ لە گۆڕەپانی گردی سۆر بە فڕۆکەی شەڕ هێرش ئەنجامدرا. کاتژمێر ٢٠:٠٠ و ٢٠:٣٠ داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر هێزەکانیان لەسەر گردی سولەیمان و گردەکانی دەوروبەری دانا. ١٥ی حوزەیران کاتژمێر کاتژمێر ٠٥:٢٠ لەدژی داگیرکەران کە ویستیان بچنە نێو سەنگەرەکەکانی هێزەکانمان لە گردی سولەیمان بە چەکی سووک چالاکی ئەنجامدرا. داگیرکەران کە گورزیان بەرکەوت بە ناچاری کشانەوە. کاتژمێر ٠٥:٥٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی سولەیمان ٢ چالاکی ئەنجامدران. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
١٥ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٠٠:٠٠ و ٠١:٠٠ تونەلەکانی شەڕ لە وەرخالێ بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری کشانەوە.
چالاکی بە چەکی قۆرس
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی زاپ:
١٤ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٣٠ لەەدژی داگیرکەران لەسەر گردی خەرەگۆل بە چەکی قۆرس چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا گورزی گەورە لە سەنگەرەکانی دوژمن دران، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
١٤ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٣:١٥ و ٠١:٣٠ لە گۆڕەپانی پیتی تی و جیلۆی بچوک بە هەلیکۆپتەر هێرش ئەنجامدرا."
ف.ق