ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیارییانە خراوەتەڕوو:
"لە ھەرێمی شەھید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٢٠، ١٧:٣٠ و ١٨:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.
١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١.٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە تاتیکی نیشانەشکێن لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٩ی تشرینی یەکەم، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چالاکیی گەریلایی ھەماھەنگ و تاکتیکی جیاواز، داگیرکەران کرانە ئامانج. کاتژمێر ١٤:٠٠ بە چەکی قورس لە خێمەکانی داگیرکەران درا و ٢ خێمە لەناوبران. کاتژمێر ١٤:٢٠ بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیک لە دوو قۆڵەوە داگیرکەران کرانە ئامانج. کاتژمێر ١٥:٠٠ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران کە لە جموجۆڵدا بوون، درا و داگیرکەرێک سزا درا. لە کاتژمێر ١٥:١٥ و ١٥:٣٥دا، داگیرکەران بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک کرانە ئامانج. کاتژمێر ١٥.٤٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرەکانیان وەشێندرا.
لەو چالاکییانەدا بە گشتی ٩ داگیرکەر سزا دران و ٦ داگیرکەریش بریندار بوون و ٢ خێمەش لەناوبران.
١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٣.٤٠، بە تاکتیکی نیشانەشکێن گروپێکی داگیرکەران کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزا دران.
لە هەرێمی زاپ؛
٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بە چەکی سووک (تاکەکەسی) لە داگیرکەران درا.
٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨.٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس حەفارەیەک کرایە ئامانج کە هەوڵی روخاندنی سەنگەرەکانی شەڕی دەدا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان؛
٩ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل لە ھەرێمی مەتینا؛ ٣ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران. ١٠ی تشرینی یەکەمیش جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران. ٩ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، جارێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.
٩ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی سەر بە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ١٣ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
٩ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە ھەرێمی زاپ جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٧ و ٨ و ٩ی تشرینی یەکەم، گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەل لە ھەرێمی ئاڤاشین، ٣٠ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا.
٧ و ٨ و ٩ی تشرینی یەکەم، ناوچەی بارزان ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.
٩ی تشرینی یەکەم، هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و بارزان بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، خواکورک و مەتینا تۆپباران کران.