هەپەگە: لە زاپ درۆنێک تێکشکێندرا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە هێزەکانی یەژاستار لە هەرێمی زاپ درۆنێکی بۆمبرێژکراویان تێکشکاندووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە زاپ درۆنێکی بۆمبرێژکراو لەناوبراوە، هەندێک لە سەنگەرەکانی شەڕ چوار جار بە درۆنی بۆمبرێژکراو بۆردومان کراون، هەرێمەکانی مەتینا، زاپ، خواکورک و گارە بە گشتی ٤٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.

لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییە راگەیەندراوە:

"لە هەرێمی زاپ؛

٦ی ئادار کاتژمێر ١٦:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە ئاسنامەوە لەناوبرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و تەقەمەنی قەدەغەکرا:

٢٩ی شوبات و ٥ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٤ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

٥ی ئادار لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی ئاوی لۆلان یەک جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە نێوان ١ -٦ی ئادار لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بێشیلی، شێلازێ، دەرگەلێ، بازێ، سەری مەتینا ١١ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ١٠ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، گۆشین، ئاوی لۆلان و سنین ١١ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی نەقەبی خێر، شاخی زەنگل، کانیسارک، دێرەش، دەشتی کافیا، گرێ سێدارێ ١٠ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم ٢ جار بە گشتی ٤٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران".

هـ . ب