هەپەگە لەبارەی بۆردومانی زاپ و ئاڤاشین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک زاپ و ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، فڕۆکە جەنگیەکانی تورک ٢٨ی تشرینی دووەم و ١ و ٣ی کانونی یەکەم هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.

هەپەگە وتی: "هێرشەکانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەدا:

٢٨ی تشرینی دووەم فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری شەهید ڕۆستەمی زاپیان بۆردومان کرد.

١ی کانونی یەکەم فڕۆکە جەنگیەکان دوو جار دەڤەری وەرخالێی زاپیان بۆردومان کرد.

٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٤:٠٥ فڕۆکە جەنگیەکان ١٥ جار دەڤەری وەرخاڵێیان بۆردومان کردووە.

لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق