هەپەگە ناسنامەی ٢ ژنە گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ ژنەگەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهیدبوون و وتی، " هەڵوێست، تێکۆشان، شەڕکردن، بوێری و فیداییبوونی هەردوو هەڤاڵامان، ڕێبازی تێکۆشانی ئێمەی هاوڕێیان دەبێت و دەبێتە هۆکاری تۆڵەکردنەوە و سەرکەوتن."

هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"گەلی کوردستان بە شەڕی گەلی شۆڕشگێری هەنگاو بە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن دەڕوات. دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک کە دەیەوێت ڕێگری لە سەرکەوتنی تێکۆشانمان بگرێت، هەوڵ دەدات کوردستان سەرلەنوێ داگیر بکاتەوە و دەستی بە سەفەری داگیرکەری کردووە. دوایین هێرشی قڕکردنی دوژمنی داگیرکەر کە ١٤ی نیسان دەستیپێکرد، رووبەرووی گەورەترین وڵامی ژنانی ئازادی و قاڕەمانی کوردستان بە ناسنامەی یەژەئاستار بووەوە. وەستایی لەسەر تاکتیک، بوێری گەورە، دڵسۆزی لەگەڵ بەها پیرۆزەکان و باوەڕی بە سەرکەوتنی یەژەئاستار، لە کەسایەتی هاوڕێمانمان لە زاپ جارێکی دیکە ئاشکرا بوو. فەرماندە و میلیتانەکانی هەڵبژاردەی یەژەئاستار هاوڕێکانمان ڤیان و ئەیلەم کە خاوەن هەڵوێستی گەورە قاڕەمانی بوون، پێشەنگایەتی تیمی گەریلایان کرد و گگورزی گەورەیان لە دوژمن وەشاند و رێگەیان نەدا دوژمن پێشڕەوی بکات و شەهید بوون. هەڵوێست، تێکۆشان، شەڕکردن، بوێری و فیداییبوونی هەردوو هەڤاڵامان، ڕێبازی تێکۆشانی ئێمەی هاوڕێیان دەبێت و دەبێتە هۆکاری تۆڵەکردنەوە و سەرکەوتن.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ڤیان بۆتان

ناو و پاشناو: سەڤیم دایار

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: کانیا و مستەفا

کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ

*

ناسناو: ئەیلەم رۆنی

ناو و پاشناو: دلڤین ئاتۆ

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

دایک و باوک: نەجلا و ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ

ڤیان بۆتان

ئەیلەم رۆنی

هەپەگە وێرای ئەوەی کە باسی لە خەبات و تێکۆشانی هەردوو ژنەشەهیدەکە کردووە لەپێناو ئازادی گەلی کورد و کوردستاندا هەروەها وتی، " سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."

ف.ق