هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە رایگەیاند، کە لە بۆتان و وان ٣ گەریلا شەهیدبوون و ناسنامەی ئەو سێ شەهیدەی ئاشکرا کرد.
هەپەگە رایگەیاند، کە لە بۆتان و وان ٣ گەریلا شەهیدبوون و ناسنامەی ئەو سێ شەهیدەی ئاشکرا کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٣ گەریلا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:
"لە ٣٠-٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤ دا جەنگاوەرانی ئاپۆیی بەنرخ هاوڕێیانمان ئەیلەم و سۆزدار کە لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی دوژمن لە هەرێمی ئەلکێی بۆتان بە گوێرەی رۆحی سەردەم بە شێوەی گیانبازانە شەڕیان کرد، شەهیدبوون.
هاورێمان ئەیلەم و سۆزدار کە بە پێداگری و بڕیارداری سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە بەرزترین ئاستدا ژیان و ئەوەیان لە پراتیکی گەریلایەتی خۆیاندا سەلماند، لە گۆڕەپانی بۆتانیش پراتیکی سەرکەوتووانەی خۆیان بەشێوەی دەوڵەمەند درێژەپێدا. هاوڕێیانمان ئەیلەم و سۆزدار بە دەیان هێرش و ئۆپراسیۆنی دوژمنیان بە شێوەی سەرکەوتووانە تێکشکاند، لە هەموو دەرفەتێکدا لە دژی دوژمن چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا و نەبەزینی گەریلاکانی کوردستانیان جارێکی دیکە سەلماندەوە. هاوڕێیانمان بە رەنجی پیرۆزی خۆیان و گیانبازی خۆیان جێگەیان لە تێکۆشانی ئێمەدا گرت.
ئێمە وەک هاوڕێیانیان، تێکۆشانی ئازادی کە هاوڕێیانمان ئەیلەم و سۆزدار رادەستی ئێمەیان کردووە، بە وشیاری ئەوەی شایەنی ئەوان بین زیاتر گەورە دەکەین و بە دڵنیاییەوە خەونی ئەوان بۆ ژیانی ئازاد بەدیدەهێنین.
زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئەیلەم ستێرک
ناو و پاشناو: مریەم ئۆنور
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: قەدریە - ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠-٣١- تەمووزی ٢٠٢٤/ بۆتان
ناسناو: سۆزدار ئەڤین
ناو و پاشناو: بەتول ئایدن
شوێنی لەدایکبوون: چەولیگ
ناوی دایک- باوک: والیدە- نەسرەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠-٣١- تەمووزی ٢٠٢٤/ بۆتان
ئارمانج دەڤریم
هاورێمان ئارمانج دەڤریم لە ئابی ٢٠٢٤ لە ئۆپراسیۆنی دوژمندا بۆ سەر گۆڕەپانی کاتۆ مارینۆس لە بۆتان لە بەرامبەر بانگەوازەکانی خۆبەدەستەوەدانی دوژمنی وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی ژن بەرپەرچی پێویستی دایەوە و لە دژی هێڵی خیانەت هەڵوێستێکی روونی گرتەبەر، تا کۆتا هەناسەی بە شێوەی گیانبازی شەڕی کرد و شەهیدبوو.
هاوڕێمان ئامانج کە لە تەواوی ژیانیدا بووە دڵسۆزی فەلسەفەی ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆ و بە وردبوونەوەی قووڵ لە بنەماکانی ژنی ئازاد دەرکەوت، تا کۆتا هەناسەی بووە دڵسۆزی بەهاکانی ئازادی کە بڕوای پێیان هەبوو و جێگەی شکۆمەندانەی خۆی لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا گرت. هاوڕێمان هیج دژواریەکی لەبەردەم تێکۆشانی خۆی بە بەربەست دانەنا، بە پێچەوانەوە ئەو بەربەستانەی کردە پاڵنەرێک کە تێکۆشانی خۆی زیاتر کرد و ل کەسایەتی خۆیدا کردنیە مایەی بەرەوپێشچوونی گرنگ. هاوڕێکەمان بە هەڵوێستی جەنگاوەرانەی خۆی لە هەر گۆڕەپانێکدابووبێت، ببووە جەنگاوەرێکی نمونەیی پەکەکە-پاژک. هاوڕێمان ئارمانج کە توڕەیی لە دژی دوژمنی کردە بوارێک بۆ پەرەدان بە تێکۆشانی خۆی، بۆ سەرجەم ژنان و گەنجان بووە جەنگاوەری نمونەیی و بە پێودانگەکانی ئازادی کە پێیان گەیشتبوو، بۆ هەموو گەلەکەمان بووە شۆڕشگێڕێکی نمونەیی.
ئێمە وەک هاوڕێیانی ئەو، تێکۆشانێک کە هاوڕێ ئامانج رادەستی ئێمەی کرد، لە هێڵی بەرخودانی خۆی بە وشیاری و بەرپرسیارێتیەک کە شایەنی بین، دەگەیەنینە سەرکەوتن.
زانیار لە نارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئارمانج دەڤریم
ناو و پاشناو: هاجەر تەکین
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک- باوک: ئاسیا- حاجی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئابی ٢٠٢٤/ وان