هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی: "وەک ڕێچکەگری هاورێیانمان کە ناوی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلی کورددا نوسییەوە، لە کەسێتیاندا هەوڵدەین ببینە شایستەی شەهیدانمان."
هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی: "وەک ڕێچکەگری هاورێیانمان کە ناوی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلی کورددا نوسییەوە، لە کەسێتیاندا هەوڵدەین ببینە شایستەی شەهیدانمان."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوی ٣ شەهیدی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی ئاشکرا کرد، کە لە بۆسەی هێزەکانی ئێراندا لە هەرێمی کۆتۆل شەهید بوونە.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"هاوڕێیانمان ڕێناس، هۆگر و بەرخۆدان لەکاتی پەڕینەوەیان لە هەرێمێکەوە بۆ هەرێمێکی دیکە، لە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٤دا لە بۆسەی هێزەکانی ئێراندا لە هەرێمی کۆتۆل شەهید بوون.
هاوڕێیانمان ڕێناس، هۆگر و بەرخۆدان وەک جەنگاوەرێکی فیدایی گەلەکەمان لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشانیاندا بە شێوەیەکی هێژا نوێنەرایەتی میلیتانێتی ئاپۆییان کرد و تا دوا هەناسەی خۆیان بە دڵسۆزبوون بۆ بەهاکانی ئازادیمان کە بە قوربانیدانی گەورە ئافرێندراوە تێکۆشان. هاوڕێیانمان ڕێناس، هۆگر و بەرخۆدان لە گۆڕەپانە بە هێزە وڵاتپارێزییەکانی کوردستاندا؛ لە گەڤەر، جزیر، و مەخمور بەشداری نێو تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بوون، لە هەموو ساتێکی تێکۆشانیاندا بە شێوەیەکی فیدایانە ژیان و جەنگان، بە هەڵوێستی تێکۆشەری و کەسایەتییانەوە بوون بە پاسەوانی هێڵی پارتی پەکەکەمان. هاوڕێیانمان کە بەهەموو شێوەیەک هەستییان بە مەترسییەکانی قڕکردن لەسەر گەلەکەمان کرد، بە تێگەشتنی پەیڕەوکردنی ئەرکەکانیانەوە خۆیان لە تێکۆشانی فیدای نەگرتەوە. هاوڕێیانمان ڕێناس، هۆگر و بەرخۆدان دەیانزانی دڵسۆزییان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی شەهیدییان تەنها بە بەرفرانکردنی تێکۆشان ماناداری خۆی وەردەگرێت، بۆ ئەمەش هەوڵیاندا لەناو واقعی تێکۆشاندا خۆیان بگەیەنن بە بەرزترین ئاست. هاوڕێیانمان بەو بەهایانەی کە لە نێو تێکۆشانیاندا ئافراندییان، ناوی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا نوسییەوە. وەک ڕێچکەگری هاورێیانمان کە ناوی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلی کورددا نوسییەوە، لە کەسێتیاندا هەوڵدەین ببینە شایستەی هەموو شەهیدانمان.
بەم هەستەمانەوە سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان ڕێناس، هۆگر و بەرخۆدان، خەڵکی وڵاتپاریزی گەڤەر، مەخمور، جزیری بۆتان و گەلی وڵاتپارێزمان دەربڕین. بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە لە پێناو ئاواتەکانیاندا تێکۆشانمان گەورەتر بکەین.
زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: ڕێناس جڤییان
ناو و پاشناو: بەدران ئەرین
شوێنی لە دایکبوون: گەڤەر
ناوی دایک و باوک: پاکیزە- ڕەفیق
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٤/ کۆتۆل
***
ناسناو: هۆگر بۆتان
ناو و پاشناو: شەریف ئادلم
شوێنی لەدایکبوون: شڕناخ
ناوی دایک و باوک: هەدییە- عەبدولوەهاب
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٤/ کۆتۆل
***
ناسناو: بەرخۆدان گۆیی
ناو و پاشناو: ڕزگار کارا
شوێنی لەدایکبوون: ئەتروش
ناوی دایک و باوک: ئەسمەر- موحەمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٤/ کۆتۆل."
***