هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد لە کاتۆ مارینۆس و بەستا شەهید بوون و وتی، "بەڵێنمان بۆ سەرکەوتنی شەهیدان و ڕێبەرمان دووبارە دەکەینەوە."
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد لە کاتۆ مارینۆس و بەستا شەهید بوون و وتی، "بەڵێنمان بۆ سەرکەوتنی شەهیدان و ڕێبەرمان دووبارە دەکەینەوە."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٧ت ئەیلولی ٢٠٢١ لە گۆڕەپانی کاتۆ مارینۆس شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و لە ئەنجامی بۆردوماندا، دوو ڕۆڵەی گەلەکەمان بە ناوەکانی ئازاد و هێرش کە بۆ ئازادیمان بە قاڕەمانی بەشداریان لە ڕیزەکانی تێکۆشاندا کردبوو، شەهید بوون.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ئازاد گەودا
ناو و پاشناو: عەگید ئاجار
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: عەدولە و عوسمان
کات و شوێنی شەهادەت: ٧ی ئەیلولی ٢٠٢١ / کاتۆ مارینۆس
*
ناسناو: هێرش ئاندۆک
ناو و پاشناو: عەبدوڵلا ییغید
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: مەریەم و سەلیم
کات و شوێنی شەهادەت: ٧ی ئەیلولی ٢٠٢١ / کاتۆ مارینۆس
ئازاد گەودا
هێرش ئاندۆک
لە بەستا ٢ گەریلا شەهید بوون
٩ی ئابی ٢٠٢١ سوپای داگیرکەری تورک لە گردی تەنور، گێسن و مەرگوماری بەستای شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لە ئەنجامی بۆردوماندا هاوڕێکانمان شۆرش و ژیان شەهید بوون.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: شۆڕش ماسیرۆ
ناو و پاشناو: ئیبراهیم کایا
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: ئایشە و ئیسماعیل
کات و شوێنی شەهادەت: ٩ی ئابی ٢٠٢١ / بەستا
*
ناسناو: ژیان کۆچەر
ناو و پاشناو: دیلان ئینان
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
دایک و باوک: موحبەت و تەیار
کات و شوێنی شەهادەت: ٩ی ئابی ٢٠٢١ / بەستا
شۆڕش ماسیرۆ
هەپەگە وێرای ئەوەی باسی لە خەبات و تێکۆشانی هەر چوار شەهیدی ئازادی کوردستان کردووە هەروەها وتی، "گەلەکەمان لە شڕنەخ و وان و سێرت کە بە هەزاران ڕۆڵەی قاڕەمانیان پیشەنگایەتیان بۆ وڵاتپارێزی کوردستان کردووە، ئەرکی سەرکەوتنیان خستووەتە سەر شان. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان ئازاد، هێرش، شۆڕش و ژیان دەکەین کە لەم رێگەیەدا بوون بە نمونەی گەورەی قاڕەمانێتی، هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنمان بۆ سەرکەوتنی شەهیدان و ڕێبەرمان دووبارە دەکەینەوە."
ف.ق