هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان کۆچەرین، بۆتان، رێناس و شەڤگەر بە هەڵوێست و بەشداربوونیان، بە خواست و پێداگرییان لە تێکۆشان، بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی پەکەکە و پاژک".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلایانەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون رایگەیاند:

"١٥ و ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا هاوڕێیانمان کۆچەرین، بۆتان، رێناس و شەڤگەر شەهیدبوون.

رۆڵە ئازاکانی گەلی کورد، جەنگاوەرانی بەنرخ هاوڕێیانمان کۆچەرین، بۆتان، رێناس و شەڤگەڕ کە خۆڕاگرییان کردووە بە کەسایەتی خۆیان، بە خواست و پێداگرییەکی گەورە بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد. لە زۆر هەرێم و ناوچەی کوردستاندا لەپێناو پاراستنی هەبوونی گەلەکەماندا شەڕیان کرد. هاوڕێیانمان دەیانزانی کە مرۆڤ تەنیا بە ئیرادەیەکی گەورە و بە پەیوەست بوونی پتەو بە بەهاکانی ئازادی دەتوانێت خۆی لە دژی هێرشەکانی دوژمن بپارێزێت. هاوڕێیانمان بوونە خاوەنی تێکۆشانێکی بێوچان. هاوڕێیانمان کۆچەرین، بۆتان، رێناس و شەڤگەر کە جگە لە سەرکەوتن بەهیچ شتێکی دیکە رازی نەدەبوون، بە هەڵوێست، مامەڵەی بێ دڕدۆنگی و بە رژدبوونیان لە سەر تێکۆشان بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی پەکەکە و پاژک.

سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێیانمان کۆچەرین، بۆتان، رێناس و شەڤگەر دەکەین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە یادی هاورێیانمان لە تێکۆشاندا بە زیندوویی رابگرین.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: کۆچەرین رۆژین

ناو و پاشناو: سەباحەت گونەش

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: ماریا - حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: بۆتان جودی

ناو و پاشناو:  عومەر کولتەر

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: مریەم - مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: رێناس ساسۆن

ناو و پاشناو: موعەمەر ئەزنەب

شوێنی لەدایکبوون: ماکۆ

ناوی دایک- باوک: خانم – قاسم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: شەڤگەر ئامەد

ناو و پاشناو: ئیبراهیم خەلیل یەشیلدەنیز

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: ئەمینە- حسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هـ . ب