هەپەگە ناسنامەی ٧ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٧ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و ڕایگەیاند: "وەک ئەندازیارانی بەرخۆدانی ئەمڕۆ لە مێژووی ئازادیی گەلەکەماندا پێگەی سەربەرزی و شکۆمەندانەیان بۆ خۆیان تۆمار کردووە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە گەریلا شەهیدەکان ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاوکردەوە:

"ئەمڕۆ لە زاپ و ئاڤاشین شەڕی ئێمە بۆ ئازادی لە بەرزترین ئاستدا بەردەوامە. هاوڕێیانمان لە هەرێمەکانی بەرخۆداندا دەستەویەخە و سینگ بە سینگ لە دژی دوژمن دەجەنگن، بە هێزی مەعنەویی و ورەبەرزییان پێشڕەویی دوژمنیان ڕاگرتووە و ڕۆژ بە ڕۆژ گورزی قورس لە دوژمن دەدەن. بێگومان ئەو هێزە مەعنەوی و پڕ لە ورە و ئیرادەیە، کە بووەتە ئیلهام بۆ بەرخۆدانی هەڤاڵانمان لە  بەرخۆدانی بەدەر لە مرۆڤایەتی، کە کە ڕێبەری ئاپۆ لە ئیمراڵی دەیکات و بەڵێنمان بۆ هێنانەدیی خەونی هەڤاڵانمانەەوە هاتووە.  شەهیدەکانی ساڵی ٢٠١٦یش ئەمڕۆ سەرچاوەی ورەی هاوڕێیانمانن، کە بەو باوەڕ و ئیرادە بەرزەوە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ و تێکۆشان و بەرخودان دەکەن. هاوڕێیانمان فرات، هەژار، سەرحەد، کاژیان، ئێریش، جودی و زنار بە شەهیدبوونیان وەک ئەندازیارانی بەرخۆدانی ئەمڕۆ لە مێژووی ئازادیی گەلەکەماندا جێگە و پێگەی شکۆمەندانەیان بۆ خۆیان تۆمار کردووە. لە ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵانی هێژا و ئازیزمان دا جارێکی تر بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە خەونەکانیان بەدی بهێنین.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: فرات عەلی

ناو و پاشناو: بیلال باشاک

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک و باوک: فەخرییە - ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: هەژار بۆتان

ناو و پاشناو: وەدات ئازان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: مەولودە - جەلالەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

 ****

نازناو: سەرحەد شیار

ناو و پاشناو: ئەمڕوڵا تۆکتاش

شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک و باوک: سالیبات - غیاسەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: کاژیان لیجە

ناو و پاشناو: وەیسەڵ ئاگر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: حەوا - عەبدوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: ئێریش سەما

ناو و پاشناو: یوسف یڵماز

شوێنی لەدایکبوون: مێرسین

ناوی دایک و باوک: فاتمە - شوکرو

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: جودی مۆردەم

ناو و پاشناو: سەیدخان چەلیک

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: مەقبوڵە - شەعبان

  کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

  نازناو: زنار ئامارا

ناو و پاشناو: حاجی بەنزەر

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: حوڕییەت - ڕەشید

  کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و بەنرخەکانی هەڤاڵانمان فرات، هەژار، سەرحەد، کاژیان، ئێریش، جودی و زنار دەکەین، کە بە ژیان و بەرخودانی خۆیان نرخێکی گەورەیان بە تێکۆشانی ئازادیمان زیاد کرد، کە بە قوربانیدانی گەورەوە شاخ بە شاخ و دۆڵ بە دۆڵ و گرد بە گرد هۆنراوەتەوە، سەرەخۆشیش لە هەموو وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەرانی کوردستان".

ژ.ت