ناوەندی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هەپەگە دەربارەی گەریلا شەهیدەکانی بەستا ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
"سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢١ی کانوونی دووەم لە هەرێمی بەستای بۆتان بە پشتیوانی کۆنتراکان ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. لە ٢٢ی کانوونی دووەمدا، هێزە پێشەنگەکانی یەژا ستارمان بۆ ئەوەی گورز لە هێرشی دوژمن بدەن، دەستیان بە جموجوڵ کرد. داگیرکەران و کۆنتراکانیان خستە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان و لە ٢٢ی کانوونی دووەمدا سەرەتا بە نیشانەشکێنی لە کۆنترا نێعمەت ئەنجویان دا و سزایان دا. دوژمنی ترسنۆک و کۆنترا دڕندە و هارەکانی، کە نەیاندەوێرا ڕاستەوخۆ و دەستەو یەخە لە دژی هێزە فیداییەککانی یەژا ستارمان شەڕ بکەن، بە تەکنەلۆژیای شەڕ بۆردومانێککی قورسی ناوچەکەیان کرد. ئەو بۆردوومانە چەندین کاتژمێر بەردەوام بوو و دوو هەڤاڵمان شەهید بوون. ئەمجارە هێزەکانمان بە چالاکیی تەقاندنەوە لە سوپای دوژمنیان دا و ٢ داگیرکەریان سزا دا و گەورە بەرپرسێکی داگیرکەریشیان بریندار کرد. لە ٢٢ و ٢٣ی کانوونی دووەم دا چوار هەڤاڵمان لە دژی داگیرکەران و کۆنترا خیانەتکارەکان و تەکنیکی شەڕی دوژمن ئازایانە و قارەمانانە شەڕیان کرد و سەرەڕای دەرفەتە سنووردارەکانیان بە شێوەیەکی ئەفسانەیی بەرەنگارییان کرد و بۆ ئەوەی بە زیندوی نەکەونە دەستی دوژمن بە شێوەی فیدایانە خۆیان شەهید کرد.
هەڤاڵانی ژن لە ژێر فەرمانی فەرماندەیی پێشەنگ و فیدایی یەژا ستارمان، هەڤاڵ ڕۆژبین شەڕیان کرد، ئیرادەی گەورەی خۆیان و باوەڕیان بە سەرکەوتن، خواستی ئازادی و گەریلای پرۆفیشناڵ و پیشەیی ژنانی ئازادی کورد و زیرەکی و ژیربوونی تاکتیکی ژنان بە بەرخۆدانی خۆیان، جارێکیتر سەلماند. لەو ئۆپەراسیۆنەدا هاوکات یەکێک لە گەورەترین کۆنترای دوژمن و خائین بە گەلی خۆی بە ناوی نێعمەت ئەنجو سزادرا. هاوڕێیانی ژن لەم ئۆپەراسیۆنەدا یەکەم فیشەکی خۆیان لە دڵی کۆنترایەک و خیانەتکارێک دا و بەمشێوەیە تووڕەیی خۆیان بەرامبەر خائین و کۆنتراکان لە کوردستان نیشاندا.
هێزە فیدایی و پێشەنگەکانی یەژا ستارمان بە فەرماندەیی هەڤاڵ ڕۆژبین لە بەستا لە هەلومەرجی سەختی زستاندا بەرخۆدانی ئەفسانەییان کرد و لە مێژووی تێکۆشانی ژنانی ئازاد و گەلی کورد دا بە ڕووپاکی و ڕووسوری جێگە و پێگەی خۆیان کردەوە. ئێمە زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانمان ڕۆژبین، دەلیلا، سڵاڤ، نودا و دیرۆک و زانیاری دەربارەی ناسنامەی هەڤاڵی شەشەمی شەهیدمان دواتر بڵاو دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین، کە ئامانجی گەیشتنی ژنانی ئازاد بە کوردستانێکی ئازاد و ڕێبەری ئازاد پێکدەهێنین و هەمیشە خاوەنداری لە یادیان دەکەینەوە. پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێزی هێژای هەڤاڵە شەهیدەکانمانو هەروەها سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: ڕۆژبین دێرسیم
ناو و پاشناو: ڕایفعە کوتلاک
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: مریەم - حسێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ / بەستا
****
نازناو: دەلیلە گۆیی
ناو و پاشناو: ئەڤین ئەنجو
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: نەعیمە - حەمید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ / بەستا
****
نازناو: سڵاڤ فاراشین
ناو و پاشناو: حەمدییە تەکبوداک
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: تایبەت - سەڵاحەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ / بەستا
****
نازناو: نودا ئارین
ناو و پاشناو: زۆزان ئۆجال
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: شیرین - سەیوان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ / بەستا
-
****
نازناو: دیرۆک سەرحەد
ناو و پاشناو: لەیلا ساین
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: حوسنییە - ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ / بەستا.
ژ.ت