راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
" هاوڕێمان فەرها خزگنۆس – محەمەد یانار ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ئەنجامی رووداوێک شەهید بوو. هاوڕێمان فەرها کە لە بنەماڵە و دەوروبەرێکی وڵاتپارێز گەورەببوو، بۆ چەندین ساڵ لە ناو ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکۆشا، بە بەشداری رەنجدەران و لەخۆبوردووانە، بە دڵسۆزی و وەفاداری بە هێڵ و رێبازی شەهیدان و رێبەرایەتی بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نمونەیی. بەڵێن دەدەین کە ئامانجی کوردستانی ئازادی هاوڕێمان فەرهاد بەدیبهێنین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان فەرهاد بەم جۆرەیە:
ناسناو: فەرهاد خزگنۆس
ناو و پاشناو: محەمەد یانار
شوێنی لەدایکبوون: چەولیگ
ناوی دایک-باوک: حەلیمە- رەمەزان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
فەرماندە هاوڕێ فەرهاد لە پاش خۆی تێکۆشانێک و بیرەوەرییەکی جوان و ناوازەی بەجێهێشت. لە تێکۆشانماندا بەردەوام خاوەنداری لە یادی هاوڕێمان فەرهاد دەکەین. ئامانجی ئەو کە بۆ چەندین ساڵ لە پێناویدا تێکۆشا بە دڵنیاییەوە دەهێنینەدی. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێزی بەنرخی هاوڕێمان فەرهاد و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین".
هـ . ب