هەپەگە: شەهیدانی ئامەد هۆکاری سەرکەوتن و تۆڵەی ئێمەن
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد و وتی، "فەرماندەی یەژاستار نووژینی پێشەنگ کە مۆڕال و باوڕیەکی گەورەی بڵادەکردەوە و هاوڕێکانمان بەرفین، رۆناهی و ئاڤەنت دەبنە هۆکاری سەرکەوتن و تۆڵەی ئێمە."
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد و وتی، "فەرماندەی یەژاستار نووژینی پێشەنگ کە مۆڕال و باوڕیەکی گەورەی بڵادەکردەوە و هاوڕێکانمان بەرفین، رۆناهی و ئاڤەنت دەبنە هۆکاری سەرکەوتن و تۆڵەی ئێمە."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ژنی شەهیدی ئاشکرا کە راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە راگەیەنراوی ١١ی ئایاری ٢٠٢١ی خۆماندا رامانگەیاندبوو کە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ سوپای تورک لە هەرێمی هەلەزلێی سەر بە گۆڕەپانی شەهید رەمزی هەرێمی ئامەد دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو. ٢٨ی نیسان ئۆپەڕاسیۆنەکە فراوان ببوو و ٢٩ی نیسان کاتژمێر ٠٥:٣٠ لە گوندی کورتێ لەنیوان هێزەکانی یەژاستارمان و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕ روویدابوو. لە شەڕەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژران، هاوڕێکانمان بەرفین، رۆناهی و ئاڤەنت لەژێر فەرماندەی هێژامان نووژین پێکەوە شەهید بوون.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: نووژین ئامەد
ناو و پاشناو: شونا تاش
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک:فاتیمە و محەمەد نوری
شوێن و مێژووی شەهادەت: ئامەد / ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١
*
نازناو: بەرفین نوجان
ناو و پاشناو: لەتیفە حەمیدی
شوێنی لەدایکبوون: ئورمیە
ناوی دایک و باوک: حەنیفە و فارس
شوێن و مێژووی شەهادەت: ئامەد / ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١
*
نازناو: رۆناهی تامارا
ناو و پاشناو: ئاینور ئولوگانا
شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس
ناوی دایک و باوک: سەعیدە و قیاسەدین
شوێن و مێژووی شەهادەت: ئامەد / ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١
*
نازناو: ئاڤەنت فەدا
ناو و پاشناو: دیلان سیلینسین
شوێنی لەدایکبوون: مانیسا
ناوی دایک و باوک: مەولودە و یوسف
شوێن و مێژووی شەهادەت: ئامەد / ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١
نووژین ئامەد
بەرفین نووچان
رۆناهی تامارا
ئاڤەنت فەدا
هەپەگە لەگەڵ ئەوەی باسی لە خەبات و تێکۆشانی هەر سێ شەهیدەکەی کرد و رۆڵیانی لە بەرخۆدان و خەباتی رزگاری کوردستاندا بەرز نرخاند، هەروەها وتی، "ئێمە رایدەگەیەنین بە بەرخۆدان و بڕوای ئەوان بە سەرفرازی فەرماندەی پێشەنگمان هاوڕێ نووژین و هەڤاڵان بەرفین، رۆنای و ئاڤەنت کە مۆڕاڵ و بڕوایەکی گەورەیان بە گەلەکەماندا، دەبنە هۆکاری تۆڵەکردنەوە و ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین."
ف.ق